riklam

عەقیلە ساڵح: توركیا بووە بەبەشێك لە گرفتەكانی لیبیا

عیراق 05:35 PM - 2020-01-18
.

.

ئەمڕۆ شەممە 18 كانونی دوەم 2020 عەقیلە ساڵح سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا رایگەیاند: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕوای تەواویان بەشكستی حكومەتەكەی سەراج هەیە واتە حكومەتی وفاق لە لیبیا بەسەۆكایەتی فایز سەراج.

عەقیلە ساڵح لە تویتێكدا لەلاپەڕەی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: توركیا بووەتە بەشێك لە گرفتەكان نەك بەشێك لەچارەسەر، ئامانجی توركیا ئەوەیە كە فەرمانڕەوایەتی ئیخوان پسەپێنن بەسەر لیبیادا، گەلی لیبیا ملكەچی هەڕەشەكانی توركیا نابێت و بەگری لە وڵاتەكەیان دەكەن.

 عەقیلە ساڵح جەختی كردەوە لەسەر  چوونە دەرەوەی ئەوانەی كە ناوی هێناون بە (چەتە) لە شاری تەرابلوسی پایتەخت، تاوەكو راگرتنی شەڕ بەردەوام بێت.

ئەم وتانەی سەرۆكی پەرلەمانی لیبیا هاوكاتە لەگەڵ لێدوانەكانی ئەمڕۆی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا كە رایگەیاندبوو، رێگای ئاشتی لە لیبیا بەتوركیادا تێدەپەڕێت، سەرۆكی توركیا هۆشداریش دەداتە وڵاتانی ئەوروپا، لەئەگەری رووخانی حكومەتی ویفاقی لیبیا بەسەرۆكایەتی فایز سەراج، ئەوا وڵاتانی ئەوروپا  بەرەو ڕووی هەڕەشەی نوێ‌ دەبنەوەو قەیرانی تر روویان تێدەكات.

ئەردۆگان ئاماژەشی بەوەداوە، كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لەسەر مەشق پێكردن بەهێزە ئەمنییەكان لە لیبیا، و بەشداریش دەكات لە جەنگدا لەدژی تیرۆرستان و ئەوانەی بازرگانی بەمرۆڤەوە دەكەن.

لێدوانەكانی سەرۆكی توركیاش هاوكاتە لەگەڵ خۆئامادەكردن بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی فراوان بۆ پرسی لیبیا، كە رۆژی یەكشەممە 19 كانونی دوەم 2020 لەبەرلین سازدەكرێت، واش چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەكی بەرچاو لەوڵاتانی جیهان بەشداری تێدا بكەن،  فلایدیمر بۆتین سەرۆكی رووسیا بەشداری لە كۆنگرەكەدا دەكات، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش بەشداری تێدا دەكات.

PUKmedia  حەدەس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket