riklam

سه‌رۆك كۆمار: عیراق نابێته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتان

عیراق 04:29 PM - 2020-01-18
.

.

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و جه‌ختی له‌پێویستی به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ماكانی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18-1-2020 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و كاروباری تاراوگه‌ی ئوردن ئه‌یمن سه‌فدی و شاندی یاوه‌ری و سه‌باره‌ت به‌ دواپێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان و پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆكرا.

له‌ دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، رێز و سڵاوی شاعه‌بدوڵای دووه‌م-ی گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمار، ھاوكات پشتیوانی وڵاته‌ی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق وه‌ك بنه‌مای راگری ئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا دووپاتكرده‌وه‌، ھه‌روه‌ھا په‌یامی شاعه‌بدوڵای گه‌یاند بۆ پرسینی ھه‌واڵی ته‌ندروستی سه‌ماحه‌تی سه‌ید سیستانی و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست.

له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختی له‌ پێویستی به‌رجه‌سته‌كردنی بنه‌ماكانی ئاشتی و سه‌قامگیری و دورخستنه‌وه‌ی جه‌نگ و ناكۆكییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی توانا مرۆیی و مادییه‌كان، هاوكات ته‌ئكیدی له‌ په‌نابردنه‌ به‌ر زمانی گفتوگۆی راسته‌قینه‌و روون و ئاشكرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان كرده‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عیراق هه‌رگیز نابێته‌ پێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌ك لاییكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، و هه‌وڵیش ده‌دات ببێته‌ فاكته‌رێكی گرنگ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی برایان و دۆستان، به‌جۆرێك خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان بكات، ھاوكات ببێته‌ هۆكاری به‌هێزكردنی ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهاندا.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری به‌جۆرێك كه‌ ببێته‌ هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ ئابوورییه‌كان.

ھه‌روه‌ھا سه‌رۆك كۆمار، له‌ ڕێگای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردنه‌وه‌ رێز و سڵاوی ئاڕاسته‌ی شا عه‌بدوڵای دووه‌م كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی بۆ  گه‌ل و وڵاتی ئوردنی خواست.


PUKmedia  راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket