riklam

عومەر فەتاح: PUKmedia هەمیشە جێگەی متمانەی خوێنەران بووە

ی.ن.ک‌‌ 04:24 PM - 2020-01-18
.

.

بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەپەیامێكدا پیرۆزبایی لەسەرنووسەر و ستافی سایتەكە دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بەڕێزان سەرنوسەرو ستافی ماڵپەری PUKmedia

بەبۆنەی یادی 17ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەری PUKmedia گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ماڵپەرەکەتان، 17ساڵە بەشێوازێکی سەنگین وڕاستگۆییانە رووماڵی هەواڵ و رووداوەکان دەکەن، هەمیشە جێگای متمانەی خۆێنەواران بوون. 

هیوادارم ئەم یادە بکەن بەدەرفەت بۆ پێداچوونەوەو گەشەپێدانی ماڵپەرەکەتان، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و پێشکەوتنەکانی میدیا، بەتایبەتی میدیای نوێ خۆتان بگونجێنن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن. 

هەربژین و سەرکەوتووبن. 

 

عومەر فتاح 

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ی.ن.ک

 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket