riklam

یەكێتی مامۆستایان : PUKmedia سودی لەفەلسەفەی مامی گەورە وەرگرتووە

کوردستان 03:18 PM - 2020-01-18
.

.

بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی سایتەكە دەكات، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بۆ:  برای بەڕێز کاک کاروان سەرنوسەری PUKmediaی ئازیز

  بابەت: پیرۆزبایی

  سلاوی کار و خەبات

  بە بۆنەی ١٧ مین ساڵەی دەست بەکاربوونی پەیجە ئازیز و پڕ بڕشتەکەی PUKmedia رازاوەترین چەپکەگوڵ و جوانترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین لە رێگەی ئێوەی خۆشەویستیشەوە پێشکەش بە تەواوی نوسەر و کارمەندەکان دەکەین ، هیواخوازم هەروەک چۆن بە  سود وەرگرتن  لە فەلسەفەی مامی گەورەمان خزمەتتان بە دۆزی رەوای گەلی کوردستان و دیموکراسیەت و  پەروەردە ومافی مرۆڤ و تەواوی پرسەکاني تری جێگەی بایەخی مرۆڤایەتی کردووە، لەسەر ئەو ئاراستەیە بەردەوامبن و بگرە سورتریش بن، دووبارە پیرۆزە و هەر بژین.

 براتان : عەبدولولحید محەمەد

  سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

  ١٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٠

 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket