riklam

خواردنگەی میللەت داخرا

کوردستان 12:07 PM - 2020-01-18
.

.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات.

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری به‌تایبه‌تی، خوارده‌مه‌نی میلله‌ت له‌ گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتوه‌؛ خوارده‌نی میلله‌ت پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نه‌بوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رپێچیانه‌ی شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها؛ مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رنه‌گرتوه‌، نه‌بونی مۆڵه‌تی كار شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه‌ تائه‌و كاته‌ی مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خوارده‌مه‌نی میلله‌ت داده‌خرێت تا پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌بێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket