riklam

پەرلەمانتارێک: قەیرانێکی گەورە چاوەڕوانی دۆخی عێراقە

عیراق 11:04 AM - 2020-01-18
.

.

نوێنەرێکی عیراق رایدەگەیەنێت دواکەوتن و رێکنەکەوتنی فراکسیۆنەکان بۆ دەستنیشانکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق باش نابێت و دۆخی عیراق بەرەو قەیرانێکی گەورە دەڕوات.

تەها حەمە ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: عیراق روبەڕوی جۆرێک لە دووکەرتبون بوەتەوە بەهۆی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە، هاوکات پێشنییارێک هەیە بۆ هێشتنەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی بەڵام ئەوەش تەنگەژەی نیودەوڵەتی و هەرێمی دروست دەکات.

وتیشی: عادل عەبدولمەهدی لەهەوڵی جێبەجێکردنی دەرکردنی هێزە بێگانەکان و جێبەجێکردنی رێکەوتنی ئابورییە لەگەڵ وڵاتی چین لە نزیکترین کاتدا، بەڵام ئەم پرسانە وادەکەن کە بپرسین ئایا ئەوروپا بەمانەوەی عەبدولمەهدی رەزامەندە؟ وە ئایا بە مانەوەی لە پۆستەکەی دەتوانێت دۆخی عیراق کۆنترۆڵ بکات.

ئەوەشیخستەروو، کەبەهۆی ئەوەی شەقام بوە بە دوو بەشەوە هەتا ئێستا هیچ کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران دەستنیشان نەکراوەو فراکسیۆنەکان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکناکەون.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket