riklam

گەنجێك لەلایەن چوار كەسەوە بەسەختی بریندار دەكرێت

کوردستان 10:23 AM - 2020-01-18
.

.

گەنجێكی تەمەن 20 ساڵی دانیشتووی سەنگەسەر لەلایەن چوار كەسەوە هێرشی دەكرێتەسەر و بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:  سەعات 9:30 خولەكی شەوی رابردوو بریندارێك بەناوی ( ئ . ع . ق) تەمەن 20 ساڵ، پیشەی كاسب، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە رەوانەی سلێمانی كراوە.

راشیگەیاند: بەوتەی خۆی چوار كەس لەناو ئۆتۆمبێلێك دابەزیون و بەچەقۆ هێرشیان كردۆتەسەر و كەسەكانیش ناسراون، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 413 فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارەكان دەرچووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی راپەڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket