riklam

ئەمـڕۆ لە مـێژوودا

جیهان 08:47 AM - 2020-01-18
.

.

رووداوەكان:

1689: لەدایك بوونی ڕوناكبیری بەناوبانگی جیهانی (سارل لوی دی-مۆنتسكۆ لە كۆشكی دیلابریر) نزیك شاری بۆرۆدی لەنەمسا.

1778: جیمس كوك دوورگەكانی هاوای دەدۆزێتەوە و ناوی دەنێت دوورگەكانی ساندویچ.

1788: گەشتنی 736 تۆمەتباری بەریتانی لە دوورخراوەكان لە ئینگلتەرەوە بۆ ئوسترالیا.

1863: ئیسماعیل پاشا دەبێتە دەسەلاتداری میسر دوای وەفاتی مامی، والی(محەمەد سەعید پاشا).

1896: نمایشی ئامێری تیشكی سینی بۆ یەكەم جار.

1902: شكستی شاری 0ریاچ) بە دەستی عەبدول عەزیز ئال سعود.

1911: یەكەم نیشتنەوەی فڕۆكەیەك لەسەر رووی فڕۆكە هەڵگرێك.

1912: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (حقوق) لە بەغداد لەلایەن (م.مەعروف چاووك).

1912: گەشتنی گەشتیاری گەڕۆك (ڕۆبەرت فالكۆن) بۆ جەمسەری باشور.

1919: دەستپێكردنی كارەكانی كۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی لە ڤەرسای لە فەرەنسە.

1919: كۆتایی هاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی بەگرێدانی كۆنگرەی ئاشتی لەپاریس كە (27) وڵات بەشداری تێدا كرد.

1920: لەدایك بوونی شاعیر و نوسەری كورد (م.ئەحمەد مستەفا دلزار) لەشاری كۆیسنجەق.

1943: سۆڤیەت شكانی ئابڵوقەی لینینگرادی راگەیاند لە لایەن ئەلفیر ماخت.

1947: دەستگیركردنی دامەزرێنەر و سكرتێری كۆمۆنیستی ئێراق (یوسف سەلمان یوسف-فەهد-)و هەڤاڵەكانی (حازم و سارم) لە بەغداد لەلایەن ڕژێمی شانشینی ئێراق، كە لەدایك بووی ساڵی (1901)ە.

1948: ئیمام محەمەد مەئمونی شەناوی دەبێتە شێخی ئەزهەر.

1949: هەڵوەشانەوەی سوپای جیهادی پیرۆز كە عبدالقادر الحسینی دیمەزراندبوو بۆ بەرهەڵستكاری دژ بە ئیسرائیل.

1952: دەستپێكردنی شۆڕشی میللی تونسی دژی فەرەنسەی داگیركەر، و دەسەڵاتی فەرنسی كە تیایدا حەبیب بورقێبەیان دەستگیر كرد.

1958: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی هەفتەنامەی (ئازادی-الحریە) لەلایەن (یوسف مەلەكی) لەبەغداد.

1976: میلیشیای مەسیحی لوبنانی كرینتانایان لە لوبنان داگیركرد و بووە هۆی كوژرانی 1000كەس، لە میانی جەنگێك بە ناوی جەنگی دوو ساڵە.

1977: قاهیرە دوچاری راپەڕینێكی گەورە بوویەوە كە بە (راپەڕینی نان) ناسرابوو.

1981: بەستنی كۆنگرەی باڵای ئیسلامی لە شاری تائیف لە سعودیە.

1982: زەمین لەرزەیەك لە دەریای ئیجە بە هێزی 7,0 بە پێوەری رێختەر، كە لە سەرتاسەری یۆنان و بورگاریا و باشوری خۆرهەلاتی ئیتالیا و باشوری خۆرهەلاتی یوگوسلافیا و خۆرئاوای توركیا هەستی پێكرا.

1991: عێراق بۆ یەكەم جار بە موشەكی دورهاوێژ لە ئیسرائیلی دا. 

1993: دادگای تەمیزی كوردستان لەمڕۆوە دەستبەكار بوو.

1995: تەقینەوەی سی بورجی ئەلیكترۆنی لەنێوان شارۆچكەی دەربەندیخان و سلێمانی.

1995: هەر 17پارتە كوردستانیەكەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان كۆبوونەوە، بروسكەی ڕاگرتنی شەڕی براكوژیان ئامادەكرد.

1997: كۆچی دوایی هۆزانەوان عەباسی حەقیقی لەشاری بۆكان، كە پیرترین هۆزانەوانی كورد بوو.

2002: كۆتایی جەنگی ناوخۆی سیرالیۆن.

2003: گەردەلولێكی ئاگرین لە كەنبرا لە ئوسترالیا 4كەسی كوشت و 491 خانوو سوتا.

2004: لەنزیك بارەگای هاوپەیمانان لە بەغداد ئۆتۆمبیلێكی بەمین چێنراو تەقیەوە لەئەنجامدا 25كەس كوژران و 131كەس بریندار بوون.

2007: چەند سەرچاوەیەكی كۆمپانیای خۆراكی كەركوك بەپێی ئامارێكی ڕەسمی ئاشكرایان كرد كەنزیكەی (5)هەزار خێزانی عەرەبی هاوردە كەكۆی ئەندامەكانیان (51)هەزار كەسە، فۆرمی خۆراكیان گواستۆتەوە بۆ ئەو شوێنانەی كەپێشتر لێیەوە هاتون و (52)هەزار خێزانی كورد و توركمانیش كە پێشتر ڕاگوێزرابوون و ژمارەی ئەندامەكانیان (227)هەزار كەس فۆرمی خۆراكیان گواستۆتەوە بۆ شوێنی سەرەكی خۆیان لەپارێزگای كەركوك.

2007: گەردەلول لە بەریتانیا و خۆرئاوای ئەوروپا كە بووە هۆی وەفاتی 50 كەس و بریندار بوونی سەدەها.

2007: لەهەڵمەتێكی هاوبەشی هێزەكانی فرە ڕەگەز و سوپای عێراق لەناوچەی بەلەدروز زیاد لە (90)تیرۆریست دەستگیر كران كە بەڵگەنامە و زانیاری گرنگیان لابوو.

2009: بزووتنەوەی حەماس و لایەنەكانی تری فەلەستینی رەزامەنیان راگەیاند بە پێشنیارەكەی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست و كۆتایی هێنان بە جەنگی دژ بە غەززە.

2010: لەگەلەری رۆژ پێشانگای تایبەتی هونەرمەند قەرەنی جەمیل كرایەوە.

 

لەدایكبوون:

1689: شارل مۆنتسكیو، بیریاری فەرەنسی و خاوەنی تیۆری جیاكردنەوەی دەسەلاتەكان.

1886: محەمەد لوتفی جومعە، نوسەر و بیریار و چالاكوانی سیاسی میسری.

1920: م.ئەحمەد مستەفا_دلزار، شاعیر و نوسەری كورد.

1926: ێەلاح زولفەقار ئەكتەری میسری.

1937: جون هیوم، سیاسەتمەداری ئیرلەندەی باكور و وەرگری خەلاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1998ز.

1955: كیفین كوستنر، ئەكتەری ئەمریكی.

1961: بیتەر بیردسلی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.

1966: گارق العلی، ئەكتەری كوێتی.

1966: فاتن شەعبان، ژنە ئەكتەری میسری.

1967: ئیڤان زامورانو، یاریزانی تۆپی پێی چیلی.

1970: عبدالمنعم عمایری، ئەكتەری سوری.

1971: جوسیب گواردیولا، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیسپانی.

1977: موبارەكە عەبدولعوزیز، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

1978: بوگدان لوبونت، گۆڵچی تۆپی پێی رۆمانی.

1989: مۆید الپقفی، ئەكتەری سعودی.

 

وەفات:

1862: جون تایلەر، سەرۆكی دەیەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

1863: محەمەد سەعید پاشا، چوارەم حاكمی میسر لە خێزانی عەلەوی.

1936: مەكسیم گۆركی، ئەدیبی روسی.

1936: رودیارد كبلینگ، ئەدیبی بەریتانی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1907ز.

1974: حسن البارودی، ئەكتەری میسری.

1995: ئەدۆلف بوتناند، زانای كیمیای ئەڵمانی و وەرگری خەلاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1939ز.

1997: عەباسی حەقیقی هۆزانەوانی كورد لەشاری بۆكان.

2009: عەلی سوڵتان، ئەكتەری كوێتی.

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی بانگهێتی خاچ لای ئەرسۆزكسی خۆرهەڵاتی.

 

PUKmedia  ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket