riklam

ئاسۆ مامەند بۆ PUKmedia : بوونەتە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو

ی.ن.ک‌‌ 12:35 AM - 2020-01-18
.

.

ئاسۆ مامەند ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنوسەرو ستافی سایتی PUKmedia كرد.

 

دەقی پەیامەكە:

 

بەڕێزان/ سەرنووسەرو رۆژنامەنووسانی PUKmedia ی ئازیز

 

بەبۆنەی (۱۷)‌یەمین ساڵەی دامەزراندنی وێب سایتی(PUKmedia) بە گەرمی پێرۆزبایی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و ئومێدەوارم سایتەكەتان لە گەشەكردن و سەركەوتنی بەردەوامدا بێت.

یادی (۱۷) ساڵەی دامزراندنی وێب سایتی (PUKmedia) هاوكاتە لەگەڵ قۆناخ و هەلومەرجێكیمتازە كە ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێ، لەم رووەوە پێدان و گەیاندنی؛ هەواڵ، راپۆرت، زانیاری، شیكاریی و بە دواداچون بۆ كێشەو ئاریشكان ئەركی سایتەكەتان دەبێ و لەم چوارچێوەیەشدا بێ درێغ لە رابردوودا هەوڵی بێوچانتان داوە و توانیوتانە ببنە سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراوی بۆ ناوچەكە و بۆ دەرەوەی هەرێم.

 

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا سایتەكەتان بە شێوەیەكی پیشەییانە و بە فۆڕمێكی تازەوە توانیوێتی رووداوو گۆڕانكارییەكان بێ لایەنانە بۆ خوێنەران بگوازێتەوە. هەروەها (PUKmedia) بە گەڕانەوە بۆ ئیتیكی رۆژنامەوانیی، هەواڵ و رووداوەكانی بە شێوازێكی راستگۆیانە بۆ خوێنەرانی گواستووەتەوە.

 

دووبارە (۱۷)‌یەمین ساڵەی دامەزراندنی (PUKmedia) پیرۆز لە ئێوەو تەواوی رۆژنامەنووسان پیرۆز دەكەین

 

 

ئاسۆ مامەند

ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket