riklam

سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عیراق دەستیان لەكاركێشایەوە

وەرزش‌‌ 10:54 PM - 2020-01-17
.

.

سەرۆك و ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی عیراق بەشێوەیەكی رەسمی دەستلەكاركێشانەوەی بەكۆمەڵیان لە یەكێتییەكە راگەیاند .

بە پێی رێككەوتنامەیەك كە لە هەولێر لە نێوان ئەندامانی یەكێتییەكەو سەرۆكی لیژنەی وەرزش و لاوانی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق ئەنجامدراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی كانونی دووەمی 2020، تەواوی ئەندامانی یەكێتییەكە بەسەرۆكە كوردەكەشەوە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەو مەرجەی لە رۆژانی داهاتوودا سەرجەم ئەو سكاڵایانەی كە عەدنان درجالی ئەستێرەی پێشووی عیراق لەسەر یەكێتییەكەی تۆماریكردووە لە دادگا بیكشێنێتەوە.

بڕیاریشە لە ماوەی 45 رۆژی داهاتوودا بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی جیهان هەڵبژاردنی یەكێتییەكە ئەنجامبدرێت.

PUKmedia هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket