riklam

قائیمقامیەتی سلێمانی هەواڵی پارلەمانتارێك رەتدەكاتەوە

کوردستان 05:11 PM - 2020-01-17
.

.

لە راگەیەنراوێكدا لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رەتیدەكەنەوە دەستیان بەسەر پاقلەدا گرتبێت بەحەبی پاراستیۆڵ كوڵێنرابێت و راشیدەگەیەنن، چاوێكی كراوەدەبن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان.


دەقی راگەیەنراوەكە...

پاش ئەوەی لەلایەن ئەندام پارلەمانێكەوە لەرێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوكرایەوە كە لیژنەكانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەرپاقلەدا گرتبێت بە حەبی (پاراسیتۆڵ) كوڵێنرابێت، رەتی دەكەینەوە كە هیچ حاڵەتێكی وەها لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تۆماركرابێت وهیچ بڕە پاقلەیەكی كوڵاویش دەستی بەسەردا نەگیراوە.

بەمەستی سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئەو خواردەمەنیانەی رۆژانە دەیكڕن و دەیخۆن، قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی (38) لیژنەوە لەبەرەبەیانێكی زوەوە تا درەنگانێكی شەو چاودێری وردی بازاڕو شوێنەگشتییەكان دەكات، سەرپێچیكارن سزادەدات كەبە سزای مادی دەستپێدەكات تاداخستنی شوێنەكە و روبەروكردنەوەی خاوەنەكەی بەدادگا.

هاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە كە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشەكانی چاوێكی كراوەدەبن ومكوڕدەبن لەسەر پاراستنی تەندروستییان.بەشی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لەڕێی وێب سایتی (suliq.com) و تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك (قائیمقامیەتی سلێمانی) كاروچالاكیەكان بڵاودەكاتەوە كە تاكە سەرچاوەیەتی وبۆتە سەرچاوەی هەواڵ بۆ سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن لەهەرێمی كوردستان، هەرهەواڵێك لەوێوە بڵاونەكرێتەوە لێی بەرپرس نییە.

لەكاتی هەبوونی كاڵاوشمەكی خراپ وماوەبەسەرچوو یاخودگەیاندنی سكاڵا دەتوانن لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك یاخود ژمارە تەلەفونی (07708677777) پەیوەندی بە قائیمقامیەتی سلێمانی ولیژنەهاوبەشەكانییەوە بكەن.

PUKmedia  راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket