riklam

ئەڵمانیا:عیراق لەگەڵ مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیيە لەوڵاتەکەی

جیهان 04:11 PM - 2020-01-17
.

.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کرامب کارینباور لەگەڵ بەرپرسانی عیراقی دا سەبارەت بە بەردەوامی ڕوبەڕووبونەوەی داعش گفتوگۆیان کردووەو وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش پشت ڕاستیکردەوە بەغداد پشتگیری مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا دەکات لەعێراق دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان بەهێزەکانی.

لەم بارەیەوە ڕۆژی چوارشەممە 15 ی كانونی دووەمی 2020 هایکۆماسی وەزیری دەرەوە ئەڵمانیا ڕایگەیاند: حکومەتی عیراقی لەچوارچێوەی هاوپپەیمانی نێودەوڵەتیدا لەدژی داعش پشتگیری مانەوەی سەربازەکانی ئەڵمانیا دەکات لەسەر خاکەکەی .هایکۆماس لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیدا وتی: سەرەک وەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی پێی ڕاگەیاندوون بەغدا بایەخ بەئیلتیزامە نێودەوڵەتیەکان ئەدات و پابەندە پێیانەوەو لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەلمانیان لە عیراق.

ئەمە لەکاتێکدا کەسوپای ئەڵمانیا ڕۆژی 7ی کانونی دووەم کشانەوەی بەشێک لەهێزەکانی لەعیراق بۆ ئوردون و کوێت دەستپێکرد دوای ئەوەی کە قاسمی سلێمانی فەرماندەی قودسی ئێرانی لەنزیک بەغدا بە لێدانی ئەمریکیەکان کوژرا.

 لەدوای بڕیاری پەرلەمانی عیراقی بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان و بەجێهێشتنی عیراق ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کرامب کارنباوری وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەناکاو گەیشتە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی عیراقيدا گفتوگۆی سەبارەت بەمانەوەو بونی هێزە نێودەوڵەتیەکان لەناویاندا ئەڵمانیا کرد و گفتوگۆی چڕوپڕیان سەبارەت بە ڕوبەروبوونەوەی داعش کرد لەناوچەکەدا.

لای خۆشیەوە هایکۆماسی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی ردەوە لەوەی ئەڵمانیا ڕێز لەسەروەری عیراق دەگرێ و تەنانەت ئەگەر بەغدا داواشی لێبکات لەدواجارا هێزە بیانیەکان بچنە دەرەوە بەهێەکانی ئێمەشەوە لەگەڵ ئەوەشدا هەروەکو چۆن لەڕابردوودا هەموو پشتگیریەکی عیراقیمان کردووە لەشەری دژی تیرۆردا لەتواناشماندایە بەردەوامبین.


PUKmedia  شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket