riklam

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەسلێمانی فەرمانگەیەك دەكاتەوە

عیراق 03:18 PM - 2020-01-17
.

.

لەداهاتوویەكی نزیكدا فەرمانگەی كونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە شاری سلێمانی دەكرێتەوە  كە دەتوانێت مامەڵەی پارێزگای سلێمانی و شارەكانی تری تێدا ئەنجامبدرێت.

لەوبارەیەوە عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: رەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی عیراق وەرگیراوە بۆ كردنەوەی كونسوڵخانەی وەزارەت لە شاری سلێمانی، كە دەتوانێت مامەڵەی پارێزگای سلێمانی و شارەكانی تری تێدا ئەنجامبدرێت.

عەمید سالار عەبدوڵا راشیگەیاند: كردنەوەی ئەم كونسوڵخانەیە ئاسانكارییە بۆ هاووڵاتیان بۆ جێبەجێكردنی مامەڵەكانی تایبەت بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان كە پێشتر دەبوایە بۆ ئەو كارانە سەردانی بەغدا بكەن.

PUKmedia  گەلی كوردستان

بەڤیدیۆ...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket