riklam

داعش دە گامێش گوللــە باران دەكات

عیراق 03:05 PM - 2020-01-17
.

.

گروپی تیرۆرستی داعش لەسنوری ناحیەی عباره‌ی سەربە پارێزگای دیالە 10 گامێش گوللــەباران دەكەن.

 

سەرچاوەیەكی تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: چەكدارانی داعش بەردەوامن لە كردەوە تیرۆرستیەكانی لەناوچەكەدا 10 گامێشیان لەسنوری ناحیەی  عبارەی دیالە كوشتووە".

 

وتیشی: ئەمە چەندەمین جارە داعش بەو كارە هەڵدەستێت و پێشتر لەو سنورە دا 40 گامێشی تریان كوشتبوو.

 

سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە: چەكدارانی داعش ماوەیەكە دەستیان بە كردەوەی تۆقاندن و هەڕەشەكردن كردوە، وەچەندین كەسیان رفاندوەو  شەوان دەچنە سەر  خەڵكی گوندەكانی ناوچەكە.

 

PUKmedia سامان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket