riklam

سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشدەكات

جیهان 01:06 PM - 2020-01-17
.

.

ئۆلیسكی هۆنچاروك سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆكی ئۆكرانیا كرد.

لەوبارەیەوە ئۆلیسكی هۆنچاروك سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بەوەداوە كاتێك پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتووە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی سەرۆكی وڵات بووە و بڕوای وابووە ئەو كارە دەبێتە دەستپێكێكی باش بۆ كرانەوە و رێكخستنەوەی كارەكانی حكومەت.

سەرۆك وەزیران نوسیویشیەتی وە بۆ لادانی هەر گومانێك لەسەر رێز و بڕوای تەواوی بە سەرۆكی ئۆكرانیا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی سەرۆك كرد , هەروەك مافی ئەوەشی هەیە كە دەستلەكاركێشانەوەكەمی بخاتە بەردەم پەرلەمان.

ئۆلیسكی هۆنچاروك سیاسەتمەدار و پارێزەری تەمەن 36 ساڵ لە 29 ی ئابی 2019 پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت و بەوەش بووە بچووكترین سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لە مێژووی نوێی ئەو وڵاتەدا.

PUKmedia   گەلی كوردستان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket