riklam

بەوێنە.. شارۆچكەیەك لە ئیتاڵیا بەپارە گەشتیاران وەردەگرێت

جیهان 11:48 AM - 2020-01-17
.

.

شارۆچكەیەك لە ئیتاڵیا بەناوی سیڤیدا كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە، بۆ سەردانیكردنی چارە لەگەشتیاران وەردەگرێت و هەر گەشتیارێك بەبڕی 1.67 دۆلار دەچێتە ژوورەوە.

هەتا مانگی 11ی ساڵی 2019 دانیشتوانی ئەم شارۆچكەیە تەنها 12 كەس بوون، ئەوەی جێگەی سەرنجە دوای سەرژمێری كردنەوە ژمارە كەمیكردووە و بووە بە 10 كەس.

هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێشتر بەهۆی بوومەلەرزەوە دانیشتوانەكەی كۆچیانكردووە.

هەر گەشتیارێكیش پێویستە 366 مەتر بەپێ ببڕێت تا دەگاتە شارۆچكەكە، سەرەڕای ئەو دانیشتوونە كەمە زۆرترین گەشتیار رووی تێدەكات.

شارۆچكەكە لەگەڵ كەشوهەوادا یەكناگرێتەوەو هەمیشە لەهەر بارودۆخێكی نەخوازراوی كەشوهەوادا بەشێ:ی رووبەروی داڕمان دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەش شارۆچكەكە ناونراوە (شارۆچكەیەك بۆ ژیانەوە).

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket