riklam

سەر و ڕیشەکەی جۆستن ترودۆ هەرا دەنێتەوە

جیهان 11:02 AM - 2020-01-17
.

.

لە دوای پشووی گەشتی دوو هەفتە و گەڕاندنەوەی لە وڵاتی کۆستاریکا ، جۆستن ترودۆ سەرۆك وەزیرانی کەنەدا لە پڕێکدابە سەرو سیمای ڕیشێکی سپی و بۆرەوە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەرکەوت.

 ئەم دەرکەوتنەی ترۆدۆ بەم شێوازە بووە هەڵایەکی گەورەی هاشتاگی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان ، بە جۆرێك کەوتە بەر پرسیار و ڕامانی خەڵکی هەندێکیان پشتیوانیان لێدەکرد و هەندێکیش ڕەتیان دەکردەوە و بەشێکیانیش سەرسووڕمان بوون لە دیتنی سەرۆكی حکوومەت بەڕیشەوە کە زیاتر لە سەد ساڵە هیچ سەرۆکێك بەو شێوەیە نەبینراوە .

هەفتەی ڕابردوو لە میانەی ڕووداوەکەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکەی ئۆکرانیا لە ئێران ، بۆ یەکەم جار ترۆدۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لەگەڵ هارگێت ساجان وەزیری بەرگری کەنەدا بەسەرو سیمای ڕیشەوە کەوتە بەرچاوی هاوڵاتیان . بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە ئایا ترودۆ پارێزگاری لە ڕیشەکەی دەکات یان کاتییەو تەنها بۆ ماوەیەکە ، تا ئێستاش نووسینگەی سەرۆك وەزیران وەڵامی پرسیاری ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی نەداوەتەوە ئایا هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە لە ترۆدۆ چییە و ئایا لەمەو دوا بەو شێوازە بەردەوام دەبێت .

 لە مێژووی 152 ساڵەی  سەرۆکایەتی حکومەتی کەنەدا تا ئێستا تەنها مەکەنزی پاول کە لەساڵی 1894 -1896  سەرۆکی حکومەتی کەنەدا بووە ڕیشی هێشتۆتەوە.  جەستن ترودۆ دەبێتە دووەم سەرۆكی ڕیشدار لەو پۆستەدا ئەگەر بەردەوام بێت .
 جێی ئاماژەیە جەستن ترۆدۆ لە تەمەنی لاوێتیدا تا کاتی هەڵبژاردنی لە ئەنجوومەی نوێنەرانی کەنەدا قژ و ڕیشیکی درێژی بووە بەجۆرێك کەوتە بەر ڕەخنەی خەڵکی و تەنانەت بە چەتە و دراگ خۆر وەسفیان کردووە . دواتر هەر لە تەمەنی گەنجێتیدا ساڵی 2013 کاتێك بووە بە سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا گرنگی بە کەسایەتی و جلوبەرگ و سەرو سیمای خۆی داوە .

PUKmedia  عوسمان عەلی/ کەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket