riklam

گومان له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:39 PM - 2020-01-16
.

.

ئاساشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، كه‌سێك له‌زیندان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت، روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاساشی هه‌ولێر جێی گومانه‌و داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ین.

دوای ده‌ستگیركردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌، پاش سێ رۆژ هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی مه‌جید برایم عه‌بدوڵڵا به‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ئاسایشی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، رووداوه‌كه‌ خۆكوژی بووه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر جێی گومانه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر گومانمان زیاتر ده‌كات له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌و سوورترمان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بێنه‌ خه‌ت.

وتیشی: له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێردا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ده‌ستگیریان كردوه‌و له‌زیندان گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ تاوانبار ناوی هێناوه‌، له‌كاتێكدا پێویسته‌ دادوه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ بدات نه‌ك ئاسایش، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاساشی هه‌ولێر ئه‌وه‌ روونبكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ (چۆن و به‌چی و له‌كوێ) وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌، چونكه‌ له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ نه‌خراونه‌ته‌ڕوو.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌هیج زیندانێكی جیهان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌زیندان هیچ هۆكارێك به‌رده‌ست نیه‌ كه‌ مرۆڤ بتوانێت كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت، نازانین ناوبراو چۆن توانی كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت.

له‌كۆتاییدا كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ بێده‌نگ نابین و پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌و راستی و دروستی رووداوه‌كه‌ بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌گه‌ر رووداوه‌كه‌ خۆكوژیش بێت، ته‌واوی رووداوه‌كه‌ روونبكه‌نه‌وه‌.

خانه‌واده‌كه‌شی له‌به‌رده‌م پزیشكی دادوه‌ری رایانگه‌یاند، ته‌رمه‌كه‌ی جه‌مید برایم عه‌بدوڵڵا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه‌دیاره‌و گومانمان له‌رووداوه‌كه‌ هه‌یه‌.

مه‌جید ئیبراهیم خه‌ڵكی گوندی سیساوه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی باسرمه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوایه‌.

 


PUKImedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket