riklam

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مردنی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی هه‌ولێر ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 07:14 PM - 2020-01-16
.

.

پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌برێت و دوای سێ رۆژ كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌، مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتیش به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌كات.

شه‌وی 13/14ی 1ی 2020 مه‌جید ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر لیوای 7ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه‌ به‌زۆر له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌برێت، ئه‌مڕۆش 16-1-2020 ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سوكاری مه‌جید ئیبراهیم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی وه‌ربگرنه‌وه‌، كه‌ ئێستا له‌ پزیشكی دادوه‌ریی هه‌ولێره‌.

تائێستا هیچ لێدوانێكی ره‌سمی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ و هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی مه‌جید ئیبراهیمه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایش و دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ رانه‌گه‌یه‌نراوه‌ جگه‌ له‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ مردنی ناوبراو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی (ی.ن.ك)ه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:" كه‌ ئێستا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ورددان له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌، هه‌ر له‌ رفاندنییه‌وه‌ تا شێواز و هۆكاری مردنه‌كه‌ی".

مه‌جید ئیبراهیم خه‌ڵكی گوندی سیساوه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی باسرمه‌ی قه‌زای شه‌قڵاوایه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket