riklam

له‌یال عه‌بوود به‌كاری نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

هەمەرەنگ 06:25 PM - 2020-01-16
.

.

خانمە هونەرمەندی لوبنانی لەیال عەبوود كۆتایی بەكارێكی هونەری خۆی هێنا، ئەویش بەتۆماركردنی گۆرانیەكی عیراقی – كوردی. گۆرانیەكەشی وەك وەفایەك دەكاتە دیاری و بێ‌ بەرامبەر پێشكەشی گەلی عیراقی دەكات.

هونەرمەند لەیال عەبوود گۆرانی بەشێوەزارەكانی عیراقی و لوبنانی میسڕی تۆماردەكات، ئاماژەش بەوە دەكات كە لە كاروانی هونەری خۆیدا ئەوە یەكەم هەنگاوێتی كە دەینێ‌ بەرەو چڕینی گۆرانی بەشێوەزارە جیاوازەكان.

لەیال عەبوود لەدوا ساتەكانی  كۆتایهێنانە بە كارێكی هونەری، گۆرانیەكەی بەشێوە زاری میسڕی وتوە،واش وەسفی گۆرانیەكە دەكات كە بۆمبی ئەم وەرزەیەتی، پاش ئەوەی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا، گۆرانیەكە بەناونیشانی(ئیتر خۆشەویستت نیم) لە فلیمی (هێرشی سێلایەنە)دا بەرهەمی (محەمەد ئەلسەبكی) وتوە.

لەیال عەبوود بڕیاری داوە جارێكی دیكە پچێتەوە ناو جیهانی ڤیدیۆ كلیپ، بەڵام دوور لە كاری كۆن و دووبارە،  تایبەتمەندی و جۆرایەتی خەسڵەتی سەرەكی كارەكانی بێت.

82063438_739313959892055_4322587869903323136_n.png

هونەرمەند لەیالی عەبوود روونیشی دەكاتەوە، بۆ كارێكی هونەری تایبەت و دوور لە رۆتینیات، كات زۆر پێویستە.

لەیالی عەبوود ئاماژەش بەوە دەدات كە  روانینی بۆ داهاتووی كارەكانی جیاواز دەبێت، پێویستە نوێگەری لەكارەكانیدا هەبێت.

خانمە عەبوود دەشڵێت:  پێم باش نیە لەخاڵێكی دیاریكراودا جێگیر ببیت، بۆیە هەنگاو بەرەوكاری باشتر ئەنێم، لە ناوەڕۆكی كارە نوێیەكانما ووردتر دەبم، چونكە بڕوام بەكاری زۆر و بۆر نیە، پێویستیشە ئەو قۆناغەی رابردووی كارەكانم تێبپەڕێنم ، بۆئەوەی بەزمانێكی هونەری نەرم و نیان و دیار بتوانین دڵی تێكڕای ئارەزووەكان رابگرین.

لەیالی عەبوود لەكۆتایدا دەڵێت: ئامانجمە كارە هونەریەكانی داهاتووم جیاواز دەربكەوێت و نوێگەری تێدا هەبێت، بۆیە هەمیشە  لایەنگری گۆڕانكاری و هەڵگەڕانەوەم  بەسەر شتە دووبارەبووەكاندا.  

PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ عومه‌ر ره‌شید

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket