riklam

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی له‌ ئاگربه‌ستی لیبیا ده‌كات

جیهان 04:52 PM - 2020-01-16
.

.

هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی لیبیا و دوورخستنه‌وه‌ی ئاگری جه‌نگ له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا داوای لێكردن به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ پشتیوانی هه‌وڵه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ستی لیبیا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه‌ لایه‌نه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی مۆسكۆدا پێیگه‌یشتوون، هاوكات گۆتیرێس پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا له‌ به‌رلین-ی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا كار ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كانی لیبیا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، پێكدادانی سه‌ربازی و ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بیانی بۆ ناو خاكی لیبیا سوودی بۆ ئه‌و وڵاته‌ و سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ش نابێت هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ دانوستانه‌كان له‌ نێوان لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی لیبیا به‌رده‌وام بێت و هیچ رێگایه‌ك بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی نه‌كرێنه‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket