riklam

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: سیستانی هۆكاری ئاسایشی عیراق و ناوچه‌كه‌یه‌

عیراق 04:43 PM - 2020-01-16
.

.

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق ئه‌نجامدرا و باڵیۆزی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربرِی به‌ سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سیستانی.

ئه‌مرِۆ 16-1-2020، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق به‌هۆی شكانی ئێسكی یه‌كێك له‌ رِانه‌كانی قاچی، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی له‌ نه‌جه‌ف بۆ ئه‌نجامدرا.

له‌ به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كه‌ سیستانی هۆكاری ئاسایشی سه‌ره‌كی عیراقی و ناوچه‌كه‌یه‌.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لاپه‌رِه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: هه‌واڵێكی گه‌وره‌ی دڵخۆشكه‌رمان پێشگه‌یشت به‌ سه‌ركه‌توو بوونی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ مه‌رجه‌عی باڵا سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی.

راشیگه‌یاندووه‌، رۆڵی سیستانی له‌ به‌دی هێنانی ئارامی و هه‌میشه‌یی هۆكاری سه‌ره‌كی بووه‌، دوعا ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket