دهۆک 24 حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەرازی تۆمارکردوە

دهۆک 24 حاڵەتی ئەنفلۆنزای بەرازی تۆمارکردوە


16/1/2020 15:44:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

حاڵەتەکانی توشبون بە ئەنفلۆنزای بەراز لە شاری دهۆک گەیشتوەتە ٢٤ کەس و لەبارەی ڤایرۆسەکەشەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت به‌ گشتی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئیتر ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر زوو هه‌ست به‌ نیشانه‌كانی بكرێت.

لەو بارەیەشەوە د. سیروان محەمەد ئەسوەد بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی چەندین کۆبونەوەی لەسەر ڤایرۆسی H1N1 کردوەو ئەوان هاوکاری ئێمە دەکەن لە چۆنێتی روبەڕوبونەوەی ئەم نەخۆشییەو چۆنێتی کەمکردنەوەی ژمارەی نەخۆشەکان.

وتیشی: هەتا ئیستا لە دهۆک ٦٧ حاڵەتی بەئەگەری توشبون بە ئەنفلۆنزای بەراز تۆمار کراوەو هەموو حاڵەتەکان نمونەیان لێ وەرگیراوەو بۆ بەغا نێردراون بۆ دڵنیابوون لە هەبونی نەخۆشییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەلەو ٦٧ کەسە ٢٤ کەسیان توشی ئەنفلۆنزای بەراز بون و هەتا ئێستاش ٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
هەر لەبارەی ڤایرۆسەکەوە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا رایگەیاندوە، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا سێ جۆری جیاوازی B، A و Cـی هەیە، تەنیا جۆری A و B تووشی مرۆڤ دەبن، ئەویش لەڕێگەی دڵۆپەكانی هەواوە کە بەهۆی كۆكە و پژمینەوە دەگوازرێنەوە.

٢.jpg

 
تووشبووانی H1N1 تووشی هەوكردنێكی لەناكاوی كۆئەندامی هەناسە دەبن، رەنگە هەوكردنێكی بێنیشانە بێت و سادەبێت، هەندێك جاریش هێندە مەترسیدار و تووندە كە رەنگە ببێتە هۆی مردن.

به‌ گشتی چاره‌سه‌ری هه‌ردوو جۆره‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ئیتر ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره‌ نییه‌ ئه‌گه‌ر زوو هه‌ست به‌ نیشانه‌كانی بكرێت.

چۆن بڵاودەبێتەوە؟

شێوازی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بە هەمان ڕێگەی هەڵامەت تەشنە دەکات و بڵاودەبێتەوە، ئەویش لەڕێگەی پژمین و کۆکەی کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە و هەروەها  لەکاتی بەکارهێنانی شتومەکەی کەسی تووشبوو.

نیشانه‌كانی:

- تای به‌رز (به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نییه‌)

- گرژبوونی پێست

- كۆكه‌ی زۆر

- هه‌وكردنی گه‌روو

- گیرانی لووت یان هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاو له‌ لووت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام

- سوورهه‌ڵگه‌ڕانی چاوه‌كان و هاتنه‌خواره‌وه‌ی فرمێسك

- ئازاری جه‌سته‌

- هه‌ستكردن به‌ ماندووێتی

- سكچوون

- سه‌ره‌سووڕه‌ و رشانه‌وه‌

له‌ ماوه‌ی 3 رۆژ تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گۆڕانكاریی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت.

له‌ چ كاتێكدا پێویسته‌ سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ی؟

سه‌ردانیكردنی پزیشك زۆر پێویست نییه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌و نیشانانه‌ له‌ جه‌سته‌ت كه‌متر بووه‌ته‌وه‌ و ته‌ندرووستی باشتره‌، به‌تایبه‌تیش كاتێك تا یان كۆكه‌ و ئازاری جه‌سته‌ت كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

بۆ ئه‌و  ئافره‌تانه‌ی دوو گیانن پێویسته‌ په‌یوه‌ندی به‌ پزیشكه‌كانیان بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌، وه‌كو ره‌بۆ، هه‌وكردنی زۆری سییه‌كان، نه‌خۆشی شه‌كره‌ و نه‌خۆشی دڵ، چونكه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌دا ڤایرۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌ندرووستی تووشبووه‌كه‌ مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.

خۆپاراستن:

ئه‌گه‌ر نه‌خۆشكه‌وتی له‌ ماڵه‌وه‌ بمێنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بووبی ره‌نگه‌ بۆ كه‌سانی دیكه‌ بیگوازییه‌وه‌، بۆماوەیی ٢٤ سەعات له‌ نه‌مانی تای به‌رز مه‌چۆ ده‌ره‌وه‌.

به‌ به‌رده‌وامی و به‌ باشی ده‌سته‌كانت به‌ ئاو و سابوون بشۆ.

كۆنتڕۆڵی كۆكه‌ و پشمین بكه‌، یان له‌و كاته‌ به‌ كلینس دایپۆشه‌، باشتریشه‌ ئه‌گه‌ر ده‌مامكی پزیشكی به‌كاربهێنرێت.

خۆت له‌ ته‌وقه‌ و به‌ركه‌وتن له‌ شوێنی قه‌ره‌باڵغ به‌دوور بگره‌ تا ده‌توانی.

بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار ٥ ساڵی و سه‌رووی ٦٥ ساڵییه‌وه‌، پێویسته‌ باشتر خۆیان بپارێزن، چونكه‌ زووتر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بن.

PUKmedia تایبەت

٥٥.jpg

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

  • image04
  • كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و سێ سەرۆكایەتییەكە هەرێم

  • image04
  • وه‌فدی حزیه‌ كوردستانییه‌كان له‌به‌غداوه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ولێر

  • image04
  • مەراسیمی 32هەمین ساڵیادی ئەنفالی یەكی دۆڵی جافایەتی

  • image04
  • قوباد تاڵه‌‌بانی پێشوازی له‌‌ عوسمان بایده‌میر ده‌كات

  • image04
  • لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران

  • image04
  • تەقینەوەیەك لە پاكستان 10 كوژراوی لێدەكەوێتەوە

  • image04
  • یەكەم هاوسەرگیری كچ و كچ لە ئێرلەندا


                                           

كۆمیتەی دانیمارك ئامادەكاری بۆ یادە نەتەوەییەكان دەكات


لە شاری هۆڕسنسی دانیمارك كۆبوونەوەی كۆمیتەی رێكخستنی دانیماركی یەكێتی و كۆمیتەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و كۆمیتەی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە بەڕێ...


  کوردناسێکی فینلەندی دووەم کتێبی لەسەر کەرکوک دەنوسێت
  دانیمارك.. سیمینارێك له‌ شاری هۆڕسنس به‌ڕێوه‌چوو
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌ستێره‌كانی كه‌لار ده‌پارێزێت

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌...


  ئه‌نفال.. هه‌وڵی قڕكردنی گه‌لێك
   کوردێک بەشداریكری کۆبونەوەی لێژنەی هەرێمی ئاسیا باسفیكی دەکات


کاریکاتێر