riklam

پنتاگۆن به‌رگریی موشه‌كی ده‌نێرێته‌ رۆژهه‌ڵات

جیهان 03:25 PM - 2020-01-16
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یه‌كه‌، له‌باره‌ی ناردنی سیستمی نوێی به‌رگریی موشه‌ك، بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

له‌وباره‌یه‌وه‌، ریان مه‌كارسی وه‌زیری سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوابه‌دوای بۆردومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، پنتاگۆن سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازییه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناردنی سیستمی نوێی به‌رگریی موشه‌ك بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

دوابه‌دوای كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، سوپای ئێران بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له‌ پارێزگای ئه‌نبارو هه‌ولێر، بۆردومانكرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket