riklam

كه‌نه‌دا: ئێران قه‌ره‌بووی خێزانی قوربانییه‌كان بكاته‌وه‌

جیهان 02:58 PM - 2020-01-16
.

.

به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ كه‌ سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی روداوه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت، ئێران ساڵانه‌ زیانی 350 ملیۆن دۆلاری به‌رده‌كه‌وێت.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 16-1-2020، بڵاویانكرده‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی جیهان رێره‌وی گه‌شته‌كانیان به‌ ئاسمانی ئێراندا گۆڕیوه‌، ئه‌و وڵاته‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ داهاتی هه‌ر گه‌شتێك كه‌ به‌ ئاسمانی ئێراندا تێبپه‌رێت 800 دۆلاره‌ و رۆژانه‌ 950 بۆ هه‌زار گه‌شت به‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌و شێوه‌یه‌ش داهاتی گه‌شته‌كان به‌ ئاسمانی ئێراندا ساڵانه‌ ده‌گاته‌ 350 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام دوا به‌دوای روداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌، ئێران ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ده‌ستده‌دات .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مارك گارنۆ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه‌، كه‌نه‌دا به‌پێویستی ده‌زانێت ئێران قه‌ره‌بوونی خێزانی 57 كه‌نه‌دی بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تا ئێستا ته‌رمی هیچ كام له‌ قوربانییه‌كان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه‌ كه‌نه‌دا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket