riklam

په‌رله‌مانتاران به‌م مووچه‌یه‌ خانه‌نشین ده‌كرێن

ی.ن.ک‌‌ 01:54 PM - 2020-01-16
.

.

په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو پرۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ی په‌سه‌ند كردو كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانیش ملیۆنێك و 600 هه‌زار دینار ده‌بێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فراكسیۆنی یه‌كێتی دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ یاساكه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌كی باش بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران و پله‌باڵاكان كه‌مده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌ری له‌ مووچه‌دا به‌رجه‌سته‌ ده‌كات، بۆیه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی پشتیوانی پرۆژه‌كه‌ بووین.

له‌باره‌ی مووچه‌ی خانه‌شنی په‌رله‌مانتارن و پله‌باڵاكانیشه‌وه‌ ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، پێشتر په‌رله‌مانتاران دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌یان به‌بێ هه‌ژماری ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌ به‌ 80% ی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌كانیان خانه‌نشین ده‌كران، به‌ڵام به‌پێی پرۆژه‌ نوێیه‌كه‌ به‌رزترین خانه‌شینی په‌رله‌مانتاران له‌ 50% ده‌بێت و كه‌مترینیش 25% ده‌بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێك پێشتر خزمه‌تی نه‌بووبێت و به‌ 6 ملیۆن و 400 هه‌زار دینار خانه‌نشین بووبێت، له‌ئێستادا به‌ ملیۆنێك و 600 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌و خزمه‌ت ئاستی مووچه‌كه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش دادپه‌روه‌رییه‌كی باش دێنێته‌ ئاراوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket