riklam

وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت

ئابوری 09:39 AM - 2020-01-16
.

.

دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت و بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش 16-1-2020 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌شبكرێت.

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌هه‌فته‌ی هاتووشدا مووچه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌درێن.

جێی ئاماژه‌یه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌م مانگه‌دا بۆ چه‌ند رۆژێك دواكه‌وت به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان نزیكه‌ی 40 رۆژ ده‌بێت مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، وه‌زیری داراییش دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ له‌كاتی خۆیدا بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی گه‌ڕانده‌وه‌و وتی، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket