riklam

لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەستبەكاردەبێت

ی.ن.ک‌‌ 09:18 PM - 2020-01-15
.

.

ئەمڕۆ 15-1-2020 لیژنە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ( ی.ن.ك ) كە لە (20) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتوون دەستی بەكارەكانی كرد.

دوای ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە سلێمانی ئەنجامدا ، بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی ،لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەیەكی تایبەتمەند دروست بكرێت، بۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی ( ی.ن.ك ).

هەروەك بڕیاردرا لە ( 10 )رۆژدا لیژنەكە كارەكانی تەواو بكات  و رەوانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی ( ی.ن.ك ) بكرێت بۆ گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ و دواجار پەسەند كردنی ، ئەمڕۆش ئەنجومەنەكە دەستی بەكارەكانی كرد.


PUKmedia   تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket