riklam

ئەڵمانیا.. گەندەڵییەكی سیخوڕی لەبەرژەوەندی چین ئاشكرادەبێت

جیهان 05:57 PM - 2020-01-15
.

.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ئەمڕۆ 15ی كانونی دووەمی 2020 ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوە لەسەر  تێوەگلانی سێ گومانلیكراو بەتۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ولاتی "چین" لەئەڵمانیا دەستیپێكرد،لەڕاگەیاندنی داواكاری گشتیدا هاتووە بەدڵنیابونمان لەو تۆمەتانە ئەوا یەكەمین حالەتی ئاشكراكردنی تۆرێكی سیخوڕی لەو جۆرە ئاشكرادەبێت وتێدەگەین كەسانێك لەبەرژەوەندی چین سیخوڕی دەكەن.بەپێی ڕاگەیاندنەكانیش یەكێك لەو گومانلیكراوانە دبلۆماسیەكی پێشتری ئەڵمانیا بووە.لەم بارەیەوە گۆڤاری 'دێرشپیگڵ"ی ئەڵمانی نووسیویەتی.

یەكیك لەو گومانلێكراوانە دبلۆماسیەكی ئەڵمانی بووە لە كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا كاریكردووە بەر لەوەی چەند جارێك وەك باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا بووە لەولاتانی بیانی.لای خۆشیەوە داواكاری گشتی ئاشكراكردنی وردەكاری كەیسەكەی ڕەتكردەوەو ئەوەندەی وتووە هیج كەسمان دەستگیر نەكردووە.

بەپێی زانیاریەكانی"دێرشپیگڵ"پۆلیس دوێنێ چوارشەممە ماڵ و نوسینگەی ئەو سێ گومانلێكراوەی لەبەرلین و برۆكسل و هەرێمی بادن ڤۆرتمبێرگ و باڤاریا پشكنیوە بەپێی زانیاریەكانی ئەو گۆڤارە داواكاری گشتی ئەو دبلۆماتكارەی پێشووی بەوە تۆمەتباركردووە فشاری خستۆتە سەر كارمەندی كۆمپانیایەك تا زانیاریە بازارگانی و تایبەتەكان لەگەل وەزارەتی ئاسایشی چینیدا بگۆرێتەوە..سەبارەت بە گومانلێكراوی سێهەمیش خۆی ئامادەیی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە پیشانداوە.شپیگل نوسیویەتی هەواڵگری و سیخوڕی ولاتی چین بەشێوەیەكی فراوان لەئەڵمانیاو ئەوروپا بڵاوەو لێكۆڵینەوەكانیش بەدەگمەن لەڕوبەڕوبونەوەی دەزگا ئەمنیەكانی چین دا سەركەوتوو دەبن.

ساڵی ڕابردوو دادگایی كردنی تۆمەتبارێك بەگومانی كاری سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئێران  لەناو سوپای ئەڵمانیدا دەستیپێكرد،هەروەها لێكۆڵینەوە لەگەڵ گەورە كۆمپانیایەكی ئەڵمانیدا بەگومانی تەسلیمكردنی بەرنامەیەكی سیخوڕی بەتوركیا دۆسیەی بۆ كرایەوە.

PUKmedia  شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket