riklam

بەریتانیا هاوكاریكردنی عیراق و هەرێم دووپاتدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:27 PM - 2020-01-15
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥-١-٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەفدێكی باڵای سەربازیی بەریتانی بە سەرۆكایەتی ژەنەڕال سیر جۆن لۆریمەر، گەورە ڕاوێژكاری سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیڤید رەیڵی فەرماندەو راوێژكاری وەزارەتی  بەرگری بەریتانیا و كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و راوێژكاری سەربازیی كونسوڵخانەی ئەو ووڵاتە لەهەرێم كۆبۆوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، وەزیری پێشمەرگە دووپاتی كردەوە كە هەماهەنگی و هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە و راوێژكارانی سەربازی بەریتانیا جێگەی پێزانینی زۆرەو دەخوازین بازنەی ئەو هەماهەنگیە فراوانتر بێت.

هاوكات ئاشكراشی كرد، بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكان و رێگەگرتن لەگەشەسەندنی تیرۆریستان لەناوچەكە، پێویستییمان بە هاوكاری و پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی هەیە.

ژەنەڕاڵ سێر جۆن لۆریمەر، رایگەیاند: رۆڵی پێشمەرگە لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەهای خۆی هەیە و هەمووان بەرێزەوە لەو خەباتە دەڕوانن، وتیشی: بۆ رووبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان دووپاتی بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگی بەریتانیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەینەوە.

PUKmedia  تایبەت

 

8787.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket