riklam

ئەڵمانیا زانیاری لەسەر هەناردەی چەك ئاشكرادەكات

جیهان 05:08 PM - 2020-01-15
.

.

بەپێی ڕاپۆرتێكی حكومەتی ئەڵمانی  هەناردەی چەكی ئەڵمانی لە 2019دا بەراورد لەگەڵ هەناردەی ساڵی 2018دا بۆ ئەو وڵاتانەی كە مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكەن لەناویاندا وڵاتانی عەرەبی زیادیكردوە، ئەمەش بوەتە جێی رەخنەیەكی زۆر.

ئەو راپۆرتە دوای سێ ساڵ لەپاشەكشەی هەناردەی ئەڵمانی لەبواری چەكدا جارێكی تر شوێنی خۆی گرتۆتەوە بەشێوەیەك كە نزیكە لەكۆی داهاتی هەناردەی ساڵی 2018 و وەرچەرخانی بەخۆوە بینیوە.

حكومەتی ئەڵمانی ئاشكرایكرد لە 2019دا نەك مۆڵەتی هەناردەی چەك زیادكراوە، بەڵكو بەكردەوە هەناردەی چەك زیادیكردووە،ئەم زانیاریانەی حكومەتی ئەڵمانی بەشێكە لەوەڵامدانەوەی وەزارەتی ئابوری ئەڵمانیا لەدوای بەدواداچونێكی كاتیا كویل كەسایەتی سیاسی پارتی سەوزەكان و ئومید نوریبورگ لە فراكسیۆنی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ).

 ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی كۆپیەكی ئەو راپۆرتەی دەستكەوتوەو تیایدا هاتووە. لەشەش مانگی یەكەمی 2019 دا نزیكەی 5.3 ملیار یۆرۆ نرخی هەناردەی ئەو مۆڵەتانەبووە، لەكاتێكدا كەساڵی 2018 دا نزیكەی 4.8 ملیار یۆرۆ بووە.

ئەو وڵاتانەی چەك و كەرەسەی سەربازیان لەئەڵمانیا كڕیوە بەتەنیا ئەو وڵاتانە نەبوون كە دۆستی ئەڵمانیان یان داكۆكیكار بوبێتن لەیەكێتی ئەوروپا، بگرە وڵاتانی وەك هەنگاریا كە ڤیكتۆر هۆگۆی سەرۆكەكەی بە دەمارگیری و میللیگەرای ناسراوەو لەهەموو بۆنەیەكدا هێرش دەكاتە سەر ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیاو رەخنەو سەرزەنشتی دەكات لەسەر پرسی كۆچبەران، لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵمانیا بەبڕی 1.76 ملیار یۆرۆ چەكی پێ فرۆشتوەو زۆریش بایەخ بەچەكی ئەڵمانی دەدەن.

هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە: وڵاتانی عەرەبی وەك میسر لەمساڵدا بەبڕێكی زۆر چەكی لەئەڵمانیا كڕیوە، دوای ئەویش كۆریای باشورو دێت كە بەبڕی 277.7 ملیۆن یۆرۆ  چەكی لەئەڵمانیا كڕیوە.

بەپێی راپۆرتەكە وڵاتانی تری بەشداربووی شەڕی یەمەنیش كڕیاری چەكی ئەڵمانین و میرنشینی عەرەبی بەپلەی شەشەمی ئەو وڵاتانە دێت و لەمساڵدا بەبڕی 206.1 ملیۆن چەكی لە ئەڵمانیا كڕیوە.

ئەمە لەكاتێكدا كە قەبارەی هەناردەی ساڵانی 2017 و 2016 زۆر لەوە زیاتر بووە، بەڕادەی 65.2 ملیار یۆرۆ لە 2017داو  لە 2016دا  5.2 ملیار یۆرۆ بووە.

بەر لەچەند رۆژێكیش حكومەتی ناوەندی فیدراڵی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد مۆڵەتی هەناردەی چەك لە 2019دا لە 8 ملیار یۆرۆ زیاتر بووە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی هەناردەی چەكی ئەڵمانی تۆماركردووە، لەم بڕەش سێیەكی ئەو مۆڵەتانە چەك بووە، باقیەكەی كەلوپەل و كەرەسەی سەربازی بووەو ئەو هەناردەیەش لەسەدا 71%ی بۆ وڵاتانی شەریكی یەكێتی ئەوروپاو پەیمانی ئەتڵەسی ناتۆ بووە لەناویشیاندا وڵاتانی وەك میسرو پاكستان و قەتەر بوون كە لەكۆی 20 وڵاتی بەكاربەری چەكی ئەڵمانی بوون.

تامانگی ئابی رابردوش توركیا یەكێك بووە لەو  وڵاتانە كەچەك و پێداویستی جەنگی ئەڵمانیای بەبڕی 4.250 ملیۆن یۆرۆ كڕیوە، ئەم زانیاریانەش لەدوای لێكۆڵینەوەو گوێگرتنی پەرلەمان و وەڵامدانەوەی وەزارەتی ئابوری بووە، بەڵام لەدوای پرۆسەی لەشكركێشی سەربازی توركی لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا تا تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو هەناردەی ئەو چەكە ئەڵمانیانە لەبەر ئەوەی لەململانێ و ناكۆكییەكانی رۆژئاوادا بەكارهاتووە راگیراوە.

لەلایەكی ترەوە قەبارەتی هەناردەی چەكی ئەڵمانی بۆ وڵاتانی سێیەمی دەرەوەی پەیمانی ئەتڵەسی ناتۆو یەكێتی ئەوروپا بەڕێژەی 40% بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشودا كەمیكردووە.

PUKmedia  شیهاب عوسمان-  ئەڵمانیا 

لە دۆیچە ڤیللەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket