riklam

مەحمودییات

بابەتی گۆڕاو 02:41 PM - 2020-01-15
.

.

مەحمودییات
*نە وڵاتەکەم جانتایە نە منیش بە تەمای سەفەرم-مەحمود دەروێش-
*نە پەیڕەوی حیزبەکەم پەیڕەوی ئەم سەردەمەیە نەمنیش ئەیخوێنمەوە-ھەڤاڵ مەحمود-
*نە نەتیجەی موختەبەرەکە ڕاستە نە تەقریری سۆنەرەکە-مەحمودی ئۆرزدی_
*نە گریانەکەی ئەمریکا بۆ دیموکراسی یە نە ئەوەی موقتەدا بۆ حسەینە-مەحمودی عێراقی-
*نە مامۆستا سەرەواو لە سکیدایە نە منیش ئەچمە موحازەرەوە-مەحمودی خوێندکار-
*نە ئەخلاقی عەشایەریمان ھێشت نە فێری مەعریفەتی دیموکراتیمان کردن-مەحمودی سەرکردایەتی-
*نە ئەو لووتە نوقڵی یە ھی خۆیەتی نە سمتە دەرپەڕیوەکەی-مەحمودی تەجمیل-
*نەگۆشتی گونی خۆم ئەخۆم نە منەتی قەساب ھەڵئەگرم-مەحمودی ڕووەکی-
*نە باڵەکانم باڵی فڕینن نە دەنوکم دەنوکی گۆشت خواردن-مەحمودی سۆشیاڵ دیموکرات-
*نە دڵیان دێ وردبینی حساباتی خۆم بکەن نە لێکۆڵینەوە لە دکتۆراکەی ماڵەوە _مەحمودی خواپێداو-
*نە دەسەڵات تڵپی تەڕی تیا ماوە نە ئێمە-مەحمودی مەعارەزە-
*نە بڕوا بە شەڕی من و دراوسێکەم بکەن نە بەوەی ناو پەڕلەمان-مەحمودی زەڕەنگەر-

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket