لەبەر ئەوەی مامۆستام بووە..!

لەبەر ئەوەی مامۆستام بووە..!


15/1/2020 13:49:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

پێش چەند رۆژێك سوڵتانی عومان ( قابوس كوڕی سعید)، دوای ئەوەی (50) ساڵ لەسەر عەرشی سەڵتەنەت بوو، لە تەمەنی (79) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەو پیاوە خزمەتێكی باشی وڵاتەكەی خۆی لە كۆمەڵێك روەوە بە ئەنجام گەیاند، لەباری سیاسیەوە، لەو ماوەیەدا سەرباری هەستیاری جیۆبۆڵەتیكی وڵاتەكەی، بەلای هیچ لایەكدا لە دەڤەرەكە و جیهاندا نەشكایەوە، واتە بێلایەنی پاراست، لەباری كۆمەڵایەتیشەوە  كۆمەڵَگەی عومانی بەرەو پێشوەچونێكی باشی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی لەسەردەمی باوكی دەڤەرەكە لە ململانێیەكی توند دابوو، بەتایبەتی لەنێوان شۆڕشگێڕانی زەفار و عومانیەكان، لەبواری پەروەردەییشدا پێشكەوتنێكی بەرچاویان تۆمار كرد، سوڵتان خۆی دەست پێشخەر و بایەخ پێدەر بوو، بەڵگەی زۆریش لەسەر ئەو شێوە مامەڵەكردنەی ئەو پیاوە بەرامبەر بە پەروەردە هەیە، دەڵێن سوڵتان قابوس سروشتی وابوو، نە پێشوازی لە هیچ سەرۆك و بەرپرسێك لە فرۆكەخانە و نە رێورەسمی فەرمیش بۆیان كردووە، بەردەوام لە بری خۆی چەند بەرپرسێكی دەنارد و بەس، لە ژیانیدا یەكجار چوە بۆ پێشوازیكردن، ئەویش لەكاتی سەردانیكردنی سەرۆك وەزیرانی هیندستان بۆ وڵاتەكەی بووە، خودی خۆی ئامادەی رێوڕەسمە فەرمیەكەی فڕۆكەخانە بووە و كاتێك فڕۆكەكەش گەیشتۆتە شوێنی تایبەت بە هاتنە خوارەوە، سوڵتان لەسەر ئەوە نەوەستاوە تاوەكو میوانەكە بێتە خوارەوە، خۆی چۆتە نێو فڕۆكەكە و دوای ماوەیەك بە هاوەڵی سەرۆك وەزیران دابەزیوە و  پاش پشكنینی پاسەوانی شەرەف و رۆیشتن بەرەو سەیارەی سەرۆكایەتی، سوڵتان داوا لە شۆفێری سەیارەكە دەكات شوێنەكەی بۆ چۆڵ بكات، تاوەكو خۆی سەیارەكە لێبخوڕێت، ئیتر بەخۆی سەیارەكە لێدەخوڕێـت و سەرۆكی وەزیرانی هیندستانیش بە تەنیشتیەوە، تاوەكو دەگەنە كۆشكی سوڵتان، لەوێ دوای وتوێژ كردن، كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ئەنجام دەدەن، یەكێك لە رۆژنامەنوسەكان لە سوڵـتان دەپرسێـت، تۆ بۆ هیچ سەرۆك و بەرپرسێك نەچویتە فرۆكەخانە، بۆچی ئەمجارە خۆتان چون و هەر خۆشتان سەیارەتان لێدەخوڕی، ئەویش وەڵامی دایەوە و وتی لەبەر ئەوەی مامۆستام بووە و دەرسی پێوتوم، ئەركە لەسەرم بەمشێوەیە گەورەی بكەم، تا ئێرە باسی سوڵتان و ئەدگارەكانی بوو خودا لێی خۆشبێت، بەندە مەبەستم لەناو هێنانی ئەو پیاوە و خستنەڕوی ئەو تەقدیس و تەقدیر كردنەی مامۆستاكەی، بۆ ئەوەیە بڵێم دەبوو ئەو جۆرە تەقدیركردنە لە هەرێمی كوردستانیش ئەگەر بەشێوەیەكی رێژەیش با بەوشێوەیە با، چونكە مامۆستایان لە هەرێم رۆڵ و نەقشی زۆر گەورەیان لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردستان و لەكاتی راپەڕین و دوای راپەڕین و لەهەموو ئەو وێستگانەی كە گەلەكەمان زۆر پێویستی پێبووە، بەتایبەت لە (5) ساڵی رابردوودا بینیوە، دەبوو كە ناوی مامۆستا بهاتبا بەرپرسە سیاسیەكان و حوكومیەكان دەستە و سینگ بوەستابان، مخابن نەك هەر  ئەوە نەكراوە، بەلكو لە زۆر كات و بۆنەدا غەدریشیان لە كۆمەڵێك بوار و بابەتدا لێكراوە، بۆ نمونە لە بواری دارایی و فەراهەكردنی ژیانێكی شایستە لەگەڵ توێژەكانیتر جیاوازێكی ئەوتۆیان نەبووە بگرە لەهەندێك توێژ كەم بایەخیتر بوون، لەبواری رێز و تەقدیریشەوە نەك هەر بەلاوازی بووە بەلكو لە زۆر كاتدا توندووتیژیشیان بەرامبەر كراوە، ماوەی دوو ساڵیشە پێشنیاری پڕۆژە یاسایەك  بۆ پەرلەمانی كوردستان ناردراوە، بۆ ئەوەی مامۆستایان بەپێی پێویست و شایستەیی ئەرك و فرمانەكانیان، پارێزراو بن و رێزیان لێ بگیرێـت، كەچی وەكو ئەوەی پێویستە كاری لەسەر نەكراوە، بۆخۆم  بە بەرپرسێكی باڵای پەرلەمانم وت هەقە كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە بكەن، ئەوە ئەنجومەنی نیشتمانی  عێراق یاسایەكی لەو شێوەی پەسندكردووە ، سەرۆكی وەزیران بەخۆی بەدواداچونی بۆ دەكات،  بەرپرسەكەی پەرلەمان وتی یاسایەكی لەوشێوەیە دەبێت بۆ ناو ناوەندەكانی خوێندن بێت، لە دەرەوەیدا مامۆستا  هاوڵاتیەكی ئاساییە، لە وەڵامدا منیش وتم، راستە هاوڵاتیە، بەڵام ئەركەكەی جیاوازە  دەبێت  لە ناوەندی خوێندن و لە دەرەوەیدا رێز لێگیراوبێت .

  ن: عەبدولواحید محەمەد 

PUKmedia تایبەت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • دەزگای مرۆیی مام پێنج هەزار كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دابیندەكات

  • image04
  • دوو پێشمەرگە شەهیدەكەی كوڵەجۆی گەرمیان

  • image04
  • بیست ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد تێپەڕدەبێت

  • image04
  • 17 ساڵ پێش ئێستا دیكتاتۆره‌كه‌ی عیراق روخا

  • image04
  • ووهان.. دوای‌ زیاتر لە دوو مانگ قەدەغەی‌ هاتووچۆ هەڵگیرا

  • image04
  • كتێبخانەی گشتی سلێمانی سەدان كتێب دەبەخشێتە كەرەنتینەكان

  • image04
  • رێزلێنانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پزیشكان

  • image04
  • ستیف فەگین باڵیۆزی ئەمەریكا لە هەولێر بەشداری هەڵمەتی خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەكات


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر