كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشدەكەوێت

كەرتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشدەكەوێت


15/1/2020 13:30:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

له‌ساڵی (2018) زیاتر له‌ (3) ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

ره‌وشی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و به‌مه‌ش ته‌نیا له‌ساڵی (2018) زیاتر له‌ (3) ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (1055) هۆتێل و مۆتێل و گوندی گه‌شتیاری و (1853) ریستورانت و كافتریا له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌نێوان ساڵانی (2007 – 2019) هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 900% زیادی كردووه‌.

نادر روستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان پێی راگه‌یاندین: خۆشبه‌ختانه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان له‌بواری په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاره‌وه‌ له‌رێگه‌ی هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ته‌وه‌ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی ئێستادا كه‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كار كردووه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ئێستاو داهاتوو ره‌وشی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر بچێت و پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

وتیشی: كه‌رتی گه‌شتوگوزار سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌توانێت هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خاوه‌ن كارو هاوڵاتیان دابین بكات و بازاڕی ناوه‌خۆ ده‌بوژێنێته‌وه‌و سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ هاوڵاتیان و خاوه‌ن كارو وه‌به‌رهێنه‌ران له‌بواری گه‌شتوگوزار زیاد ده‌كات، له‌هه‌مان كاتیش حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی وه‌رگرتنی باجی گومرگی بڕێكی داهاتی ساڵانه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش خۆیان له‌چوارچیوه‌ی داهاتی نیشتیمانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بینیته‌وه‌ ، به‌مه‌ش له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ (3) هه‌زار شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ش زیاتر له‌ (15) هه‌زار هه‌لی كار بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم پێی راگه‌یاندین: بۆ پێشخستنی ئه‌م سێكته‌ره‌گرنگه‌ به‌پێویستی ده‌زانین له‌زووترین كاتدا پڕۆژه‌ یاسای په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئێستا له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ و دوای په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان راسته‌وخۆ بخرێته‌ بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌، له‌هه‌مان كاتیش به‌پێویستی ده‌زانین كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی پاڵپشتی ته‌واوی ماسته‌ر پلان و پلانی ستراتیژی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان بكات كه‌تاكو ساڵی (2025) ئه‌م پلانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ هه‌یكه‌لیه‌تی بواری گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌هه‌رێمی كوردستان چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه‌و جێگیر بكرێت و ببێت به‌خاوه‌ن یاساو هه‌یكه‌لیه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو : به‌پێی ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ی كه‌ له‌به‌ر ده‌ستمان دان، تاكو كۆتایی ساڵی (2018) دا (1055) هۆتێل و مۆتێل و گوندی گه‌شتیاری له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ له‌مانه‌ش (592) له‌هه‌ولێر و (275) له‌سلێمانی به‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانیشه‌وه‌ و (188) له‌دهۆك ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ (1853) ریستورانت و كافتریا له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ له‌مانه‌ش (609) له‌هه‌ولێر و (921) له‌سلێمانی به‌هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانیشه‌وه‌ و (323) له‌دهۆك ده‌گرێته‌وه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ته‌نیا له‌ساڵی (2018) زیاتر له‌ (3) ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ته‌نیا له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نزیكه‌ی (1) ملیۆن و (750) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌، به‌مه‌ش توانراوه‌  شوێنی حه‌وانه‌وه‌ بۆ (71) هه‌زار گه‌شتیار له‌رێگه‌ی هۆتیل و مۆتیله‌كان دابین بكرێت، هه‌روه‌هاله‌نێوان ساڵانی (2007 – 2019) هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 900% زیادی كردووه‌ كه‌زۆربه‌یان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق و رۆژژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران هاتوون.

كامه‌ران یوسف شاره‌زا له‌بواری كارگێڕی گه‌شتیاری، سه‌باره‌ت به‌ئاستی پێشكه‌وتنی كه‌رتی گه‌شتو گوزار له‌هه‌رێمی كوردستان پێی راگه‌یاندین: جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی پانزه‌ ساڵی ڕابردوو ره‌وشی گه‌شتو گوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پڕۆژه‌ی ماوه‌ جۆراوجۆر له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوون، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ بووه‌ رێگر له‌به‌رده‌م پێشخستنی زیاتری كه‌رتی گه‌شتوگوزار و ئه‌نجامدانی ئه‌م پڕۆژانه‌ وه‌كو هه‌ڵگیرسانی شه‌ری داعش و نائارامی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ك و نه‌بوونی پلانی دروست بۆ پڕۆژه‌كانی گه‌شتیاری له‌لایه‌كی تره‌وه‌، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به‌شوێنه‌واره‌ كه‌لتووری و مێژوویی وئاینییه‌كان و ئه‌شكه‌وته‌ كۆنه‌كان و كانیه‌ ئاوی سروشتی و كانزاییه‌كان كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به‌كاردێن بۆ ئه‌وه‌ی گشت ئه‌م بوارانه‌ سه‌رنجی گه‌شتیاران به‌دوای خۆیاندا رابكێشن و ببن به‌ پاكێجێكی كاریگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌ردانی گه‌شتیار بۆ ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ست به‌ بێزاری و خراپی خزمه‌ت گوزارییه‌كان نه‌كات.

وتیشی: چه‌ندین ره‌هه‌ندو سه‌رچاوه‌ی گرنگله‌پشتی په‌ره‌پێدان و بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ده‌توانرێت به‌شێوه‌یه‌كی باش سودیان لێوه‌ربگیرێت، چونكه‌ هه‌بوونی رووبه‌رێكی فراوانی ناوچه‌ی شاخاوی و جۆراوجۆری ده‌رامه‌ته‌ سروشتیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان وایكردووه‌ كه‌ ده‌توانرێت چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌شتیاری گرنگ له‌م ناوچانه‌ دروست بكرێت وه‌ك، دروست كردنی كوندی گه‌شتیاری له‌سه‌ر شاخه‌كان و دروست كردنی به‌نداوی ئاوو سود وه‌رگرتن له‌ گه‌شتوگوزاری زستانه‌ و دروست كردنی شوێنی خلیسكان سه‌ر به‌فر و بایه‌خدان به‌ تاڤگه‌كان و دروستكردنی تاڤگه‌ی ئاوی ده‌ستكرد له‌شوێنی ترو بایه‌خ دان به‌ گه‌شتوگوزاری خێوه‌تگاو دروستگردنی شوێنی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و سوود وه‌رگرتن له‌شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان وسه‌رچاوه‌ ئاوه‌ كانزاییه‌كان و دروستكردنی شوێنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له‌م شوێنانه‌ و بایه‌خدان به‌ گه‌شتوگوزاری وه‌رزه‌شی به‌هه‌موو جۆره‌كانی و سود وه‌رگرتن له‌چیاكان و دارستانه‌كان بۆ دروستكردنی پاركی گشتی و ناوچه‌ی پارێزراوی سروشتی بۆ رووه‌ك و دارستان و ئاژه‌له‌ كیوییه‌كان.

ئه‌و شاره‌زایه‌ باسی له‌وه‌شكرد: كه‌رتی گه‌شت و گوزار له‌ به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات داده‌نرێت بۆیه‌ ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ بكرێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهات ئه‌مه‌ش له‌چه‌ندین رێگه‌ی جیاوازه‌وه‌ وه‌ك دانانی پلانی تایبه‌ت بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری و ئاسانكاری كردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری گه‌شتوگوزار له‌رێگه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی باج و دابینكردنی زه‌وی و ئه‌نجامدانی پڕۆه‌ی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری پێویست بۆیان و به‌كارهێنانی شوێنه‌واره‌كان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كه‌رتی گشتی ودانانی ڕابه‌ری شاره‌زا بۆ هاوكاری كردنی گه‌شتیاران و كردنه‌وه‌ی كۆلێژو په‌یمانگاو ئاماده‌یی گه‌شتیاری تایبه‌ت به‌ پێگه‌یاندنی كارمه‌ندی كارامه‌ كه‌بتوانێت له‌ ئاستێكی به‌رز خزمه‌تی گه‌شتیار بكات، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ڤیستیڤال و ئاهه‌نگیران له‌ بۆنه‌ سه‌ره‌كی و نه‌ته‌وییه‌كان.

راشیگه‌یاند : به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی كه‌رتی گه‌شت و گوزار له‌ هه‌رێمی كوردستانبه‌پێویستی ده‌زانم كه‌چه‌ند هه‌ناوێك بنرێت، له‌وانه‌ پلانی درێژخایه‌ن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی كه‌رتی گه‌شتیاری به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌ دابرێژرێت كه‌ ببێت به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات و ره‌چاوكردنی بواری پاكوخاوێنی و پێشخستنی ئاستی خزمه‌ت گوزاریه‌كان له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و ڕێگاوبان ودابینكردنی هۆكاره‌كانی سه‌رده‌میانه‌ی گواستنه‌وه‌ له‌نێوان شاره‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان و بایه‌خ دان به‌بواری ڕاگه‌یاندن بۆ هێنانی گه‌شتیارانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دانانی یاسایه‌ك كه‌ شوێنی گه‌شتیاری سروشتی بكرێت به‌ موڵكی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی (حكومه‌ت) خۆی بتوانێت پلانی ستراتیژی بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌م شوێنانه‌ دابرێژێت.

شه‌هاب ئه‌حمه‌د وه‌ك خاوه‌نی چێشتخانه‌ی ئایار له‌هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ، سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان و بووژانه‌وه‌ی بازاڕ پێی راگه‌یاندین: خۆشبه‌ختانه‌ تاكوئێستا ره‌وشی گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و رۆژنه‌ گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانمان ده‌كات له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عێراق و ئیران و توركیاو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسایاو ئه‌وروپاوه‌ به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی به‌هارو هاوین و بۆنه‌و پشووه‌كانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببوژێنه‌وه‌و هه‌لی كار بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان له‌شارو شارۆچكه‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و داهاتێكی زۆر ده‌ست هاوڵاتیان و خاوه‌ن پڕۆه‌گه‌شتیاریه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه‌ وه‌كو چێشتخانه‌و بنكه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ بتوانین باشترین و پاكوخاوێنترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌گه‌شتیاران بكه‌ین.

وتیشی: جگه‌ له‌و داهاته‌ی كه‌ ده‌ستی هاوڵاتیان و كاسبكاران ده‌كه‌وێت له‌رێگه‌ی سه‌ردانیكردنی گه‌شتیارانی ناوه‌خۆو ده‌ره‌وه‌، له‌هه‌مان كاتیش به‌شێك له‌و داهاته‌ی كه‌ شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گه‌شتیاریه‌كان له‌گه‌شتیاران وه‌ری ده‌گرن ده‌چێته‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌رێگه‌ی دانی پاره‌ی باجی خانووبه‌ره‌ و كرێی ئاوو كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تره‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گشتی و حكومه‌تی هه‌رێم و هاوڵاتیان لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

باسی له‌وه‌شكرد: خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی و عێراق هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا كه‌توانیان هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك تێه‌شتنێكی باش دروست بكه‌ن له‌گشت بواره‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌، له‌رووی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاریشه‌وه‌ وایكرد كه‌هه‌ردوو لا هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكاریه‌كی باش بكه‌ن بۆ هاتنی گه‌شتیارانی ده‌ره‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی ناوه‌راست و باشوری عێراق و بتوانن به‌باشترین شێوه‌ خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌گه‌شتیاران بكه‌ن.

PUKmedia      هه‌ولێر- فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • چین.. له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1000 قه‌ره‌وێڵه‌یی دروستده‌كرێت

  • image04
  • داڤۆس.. كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ

  • image04
  • وەفدی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو لەكۆبوونەوەدا

  • image04
  • رۆژنامەنووسانی PUKmedia یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتەكەیان كردەوە

  • image04
  • پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د زاگه‌ كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هەڵواسینی وێنەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ( ئاسۆ عومەر سوارە) لەچایخانەی شەعب

  • image04
  • هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌

  • image04
  • كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


                                           

دانیمارك... سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق


ڕۆژی سێشەممە  ( ٢٠٢٠-١-٢١ ) وەفدێكی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جۆراو جۆرەکانی دانیمارك بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی عیراقی کە لە چوارچێوەی یەکێتیەکەدا کار دەکەن بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوو...


  دانیمارك..كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان بەڕێوەچوو
  كەنەدا.. سیمینارێك دەربارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

سه‌رۆك كۆمار لە داڤۆسەوە عیراق ده‌باته‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌كۆڕبه‌ندی داڤۆس په‌یامی گه‌لی عیراقی گه‌یانده‌ وڵاتان و ره‌تیشده‌كرێته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه&zwn...


  لەهەر رۆژێكدا 31 خێزان لە هەرێم هەڵدەوەشێتەوە
  توێژەرێک: ناهۆشیاری تاک هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنە


کاریکاتێر