riklam

ته‌رمی 123 سه‌رنشینی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ ناسراونه‌ته‌وه‌

جیهان 09:17 AM - 2020-01-15
.

.

پزیشكی دادوه‌ری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا ته‌رمی 123 له‌ سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی ناسراونه‌ته‌وه‌.

ڕێكخراوی پزیشكی دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی (DNA) تا ئێستا توانیویانه‌ له‌كۆی 179 سه‌رنشینی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ بناسنه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ ناسینی ته‌رمه‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌زگای شه‌هیدانی ئێران ڕایگه‌یاند: سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ وه‌ك شه‌هید له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن.

هاوكات ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ سه‌باره‌ت به‌ خسته‌خواره‌وه‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر كراون.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای كردووه‌ كه‌ دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌خسته‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ پێكبێت بۆ سزادانی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket