riklam

یه‌كێتی بودجه‌ بۆ پڕۆژه‌یه‌كی قه‌زای خورماتوو دابین ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:29 PM - 2020-01-14
.

.

دوای كه‌می ئاو ته‌نگی به‌ به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای خورماتوو هه‌ڵچنی بوو و داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ بێ وه‌ڵام مایه‌وه‌، مه‌ڵبه‌ندی 16 ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاته‌ سه‌رخه‌ت و بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌ك دابین كرا.

هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ سه‌ردانی مه‌لا كه‌ریم شكور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ی حه‌مرینی یه‌كێتی نشییمانی كوردستان له‌ خورماتوو و ئه‌ندامی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نشتیمانی كوردستان كرد و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی پێدان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ركان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی خورماتوو سه‌ر به‌ شاره‌وانیه‌كانی گشتی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 14-1-2020 بودجه‌ی پێویست له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی ١٦ ڕێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتیه‌وه‌ دابینكرا و له‌ ئێستادا پڕۆژه‌كه‌ له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌ بۆ گه‌یاندنی پڕوژه‌ی ئاو بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌.

PUKmedia خورماتوو- عه‌داله‌ت میعاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket