riklam

توركیا.. هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌

جیهان 07:20 PM - 2020-01-14
.

.

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌بیانووی په‌یوه‌ندی بوون و لایه‌نگرییان بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، 115 سه‌ربازیان ده‌ستگیركرد، كه‌ هه‌ندێكیان پله‌دارن.

فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كه‌سایه‌تی ئاینی توركیا، كه‌ ئێستا له‌ ئه‌مریكا ده‌ژی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كۆده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 .

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا رایگه‌یاندوه‌، به‌بیانووی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ كۆمه‌ڵه‌ی گوله‌نه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌رده‌وام دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌كات، هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی  فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 176 سه‌رباز كه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای توركیاوه‌ ده‌رچووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌، له‌ناو سه‌ربازه‌ ده‌ستگیركراوه‌كاندا، 108 سه‌ربازیان به‌رده‌وامن له‌خزمه‌تی سه‌ربازی، له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا، شه‌ش ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌ی جۆری F16  و 4 فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌یه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌ 15 ی ته‌موزی 2016 دا هه‌وڵێكی كۆده‌تا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری سوپاوه‌ له‌توركیا ئه‌نجامدرا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 250 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 2 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، هه‌ر به‌هۆی كۆده‌تاكه‌وه‌ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا 77 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌، هه‌روه‌ها 130 هه‌زار كه‌سیش له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket