riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: عیراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان

ی.ن.ک‌‌ 06:50 PM - 2020-01-14
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠٢٠ لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عیراق، كرد.

لە دیدارەكەدا كە حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەكەو پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەداو پەیوەست بە كێشەو ململانێكان، كۆسرەت ڕەسول جەختی لە پەرەپێدانی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان كردەوەو هیوای خواست كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و عيراق نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێكان.

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و باڵیۆزی ئێران لە عێراق بەوردی باسیان لە ئایندەی عيراق و چۆنیەتی چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان كردەوەو دووپاتیان كردەوە كە پێویستە هەماهەنگی تەواو هەبێ لەنێوان لایەنەكان.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوو، كۆسرەت ڕەسول وێڕای جەخت كردنەوەلە پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی سوپاسی ئێران و سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد كە لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرهاوكاری كوردیان كردووە.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket