riklam

ڕۆحانی: خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی نییه‌

جیهان 06:23 PM - 2020-01-14
.

.

له‌ ئێران تا ئێستا زیاتر له‌ 30 كه‌س به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكراینییه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ش به‌ڵێنی سزادانی تۆمه‌تباران ده‌دات.

 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ خاكی ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی ئاسایی نییه‌.

وتیشی: دانپێدانانی سوپای پاسداران بۆ ڕووداوه‌كه‌ كارێكی باشه‌ و ڕێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ڕوونیشیكرده‌وه‌، ته‌نیا یه‌ك كه‌س به‌رپرس نییه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ و ئه‌وانه‌شی له‌ ڕووداوه‌كه‌ تێوه‌گلاون له‌ ڕێگه‌ی پێكهێنانی دادگایه‌كی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌، سزا ده‌ده‌رێن.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ غوڵام حسێن ئیسماعیلی وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 30 كه‌س به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراون و سندوقی ڕه‌شی فڕۆكه‌كه‌ش به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی فه‌ڕه‌نسا كراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket