riklam

ریزبەندی باشترین جۆری پاسپۆرت بڵاودەكرێتەوە

جیهان 06:20 PM - 2020-01-14
.

.

بەپێی لیستی ئاماژەكانی هینلی بۆ ساڵی 2020 سەبارەت بە ریزبەندی باشترین جۆری پاسپۆرت، حەوت وڵاتی عەرەبی لەخوارەوەی لیستەكەدان، كەعیراق و سوریا كەوتونەتە پێش كۆتایی لیستەكە و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەم  وڵاتانە بەبێ‌ ڤیزا تەنها دەتوانن گەشت بۆ 30 وڵات بكەن.

ئاماژەكانی ساڵانەی هینلی كە دەرئەنجامەكانی بەم دواییە راگەیەنرا، جۆری پاسپۆرتی وڵاتان بەپێی چەند پێودانگێك دەبێت، وەك ئەوەی كە هاووڵاتیان چەند دەتوانن بەئازادانە گەشت بۆ وڵاتان بكەن و هەروەها كوێشیان بوێت بتوانن گەشتی بۆ بكەن.

تا ئێستاش پاسپۆرتی وڵاتانی ئیمارات، كوێت، قەتەر، بەحرەین و عومان بەباشترین و بەهێزترین پاسپۆرتن لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت، هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپۆرتی ئەم وڵاتەعەرەبیانە دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا گەشت بۆ 171 وڵات بكەن.

عیراق پلەی 106ی لەسەر ئاستی جیهان لە لیستی ریزبەندیەكەدا وەرگرتووە، كە پێش وڵاتی ئەفغانستان كەوتووە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیشدا پلەی یەكەمی وەرگرتووە، هەڵگرانی دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا تەنها گەشت بۆ 28 وڵات بكەن.

وڵاتی ئیمارات لە پلەی 18دایە، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لەپلەی یەكەمدایە، هەڵگرانی دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا گەشت بۆ 171 لە وڵاتانی جیهان بكەن.

لەسەر ئاستی جیهانیش، پاسپۆرتی وڵاتانی یابان، سەنگافورە، ئەڵمانیا وكۆریای باشوور لەپلەی یەكەمدان.

یابان كە لەپلەی یەكەمدایە، هەڵگرانی دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا گەشت بۆ 191 وڵاتی جیهان بكەن.

پاسپۆرتی ئەمریكی لەپلەی هەشتەمینی ریزبەندییەكەدایە، هەڵگرانی دەتوانن گەشت بۆ 184 وڵات بكەن.


PUKmedia  و/عومەر رەشید
س/ سایتی/ Henley & Partners passport Index

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket