riklam

بەرپرسێكی باڵای سەربازی بەریتانیا دەگاتە بەغدا

جیهان 05:58 PM - 2020-01-14
.

.

راوێژكاری باڵای سەربازی بەریتانیا تایبەت بەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگاتە بەغداو تاوتوێی ئاڵۆزیەكانی ئەمدواییەی ناوچەكە دەكات.

 

فەریق سێرجۆن لۆرمێر راوێژكاری باڵای سەربازی، تایبەت بەكاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوەزارەتی بەرگری  بەریتانیا، لەتویتێكیدا، رایگەیاندوە:" بەسەردانێكی رەسمی سەردانی بەغدای كردوەو لەگەڵ گەورە بەرپرسان كۆبوەتەوە".

رونیشكراوەتەوە:" لەو سەردانەدا تاوتوێی پێشهات و ئاڵۆزیەكانی بەمدواییەی ناوچەكە كراوەو هەروەها بەرەو پێشچوونەكانی شەڕی دژ بەداعش قسەوباسیان لەسەركراوە".

 

باسی لەوەشكردوە:" عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵێكی گەورە دەگێڕن لەروبەڕوبونەوەی تیرۆر".

جەختیكردوەتەوە:" پیاچوونەوەی بەتەواوی ئەو راسپاردانە كردوە كەلە گەشتەكەی پێشوویدا بەرنامەرێژی بۆ كرابوو".

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket