riklam

رۆژئاوای كوردستان.. روسیا هێزی زیاتر بڵاوە پێدەكات

جیهان 05:47 PM - 2020-01-14
.

.

ئەمڕۆ دوو شەممە هێزەكانی سوپای روسیا بەشێوەیەكی بەرچاو لەسنوری رۆژئاوای كوردستان – توركیا بڵاوەیان پێكراوە.

 

ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگی روسیا بڵاویكردوەتەوە:" ئەمڕۆ زیاتر لە 12 زرێپۆش كە پێشتر لەشاری قامیشلۆبوون، رەوانەی ناوچەكانی تەل تەمر لە خۆرئاوای حەسەكەو ئەبو راسێین لە باشوری رۆژهەڵاتی سەرێكانی كراون و  بڵاوەیان پێكراوە".

 

باسلەوەشكراوە:" بڵاوكردنەوەی ئەو هێزەكانە لەنێوان هێزەكانی توركیا و  سوپای سوریایە كەلەو ناوچەیەدا بوونیان هەیە و بەپێی رێكەوتنی نێوان هەردوو وڵاتی توركیا- روسیا ئەو هەنگاوانە جیبەجێ دەكرێن".

 

ئاماژە بەوەشدراوە:" هەروەها هێزەكانی توركیاو روسیا سوڕانەوەی هاوبەشیان لەسنوری كۆبانێ بۆ پاراستنی سنورەكان ئەنجامداوە".

 

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket