riklam

نوێنه‌ران پڕۆژه‌ یاسایه‌كی په‌سه‌ندكردو دانیشتنه‌كه‌شی هه‌ڵگرت

عیراق 05:35 PM - 2020-01-14
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای مانه‌وه‌ی كۆماری عیراق له‌ رێكه‌وتنی بازرگانی دانه‌وێڵه‌داو دانیشتنه‌كه‌ش بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا.

د. ته‌ها ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ 14-1-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆیدا پڕۆژه‌ یاسای مانه‌وه‌ی كۆماری عیراقی له‌ رێكه‌وتنی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی ساڵی 1995 په‌سه‌ندكرد، وتیشی: هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدانیان له‌سه‌ر پێشنیاری هه‌مواری یاسای چاندنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیكردن به‌ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤیان دواخست، ئه‌ویش به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌دا بكرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو رۆژی 19-1-2020 هه‌ڵگرت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket