riklam

په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتووی ئاشكراكرد

کوردستان 05:01 PM - 2020-01-14
.

.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 16-1-2020، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشت به‌ستن به‌حوكمی برگه‌ی (سێییه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/16، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)  وبرگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)  له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 16/1/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌ پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق.

PUKmedia

 

855441.jpg

02584.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket