riklam

ناتۆ: رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عیراق ده‌گرین

عیراق 04:46 PM - 2020-01-14
.

.

ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) جه‌ختیكرده‌وه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عیراق ده‌گرێت و ئاماده‌یه‌ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی تیرۆر پێشكه‌ش بكات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: سادق ركابی باڵیۆزی كۆماری عیراق له‌برۆكسل له‌گه‌ڵ ینس ستۆڵتنبه‌رگ، ئه‌مینداری (ناتۆ) كۆبوه‌ته‌وه‌، تایبه‌ت به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولاو پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عیراق گفتوگۆیان كردوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، سادق ركابی پێشێلكاری و ئاڵۆزیه‌كانی خاكی وڵاته‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كیشی بۆ خاكی عیراق به‌پێشێلكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفكردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران.

به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئاسایشی وڵاتان به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌مینداری گشتی (ناتۆ) راشیگه‌یاندوه‌، رێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عیراقی هاوپه‌یمانمان ده‌گرین و به‌هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئاسایشی وڵاتان به‌رده‌وام ده‌بین.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket