riklam

بەڕێوەبەرایەتی كاری كۆمەڵایەتی ئامارەكان رادەگەیەنێت

کوردستان 04:39 PM - 2020-01-14
.

.

ئەمڕۆ ١٤ی‌ ١ی‌ ٢٠٢٠، م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌، بە ئامادەبوونی‌ ژمارەیەك لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی‌ سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا، ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییەكانی‌ ساڵی‌ (٢٠١٩)ی‌ خستەڕوو، كە تیایدا لە زۆر بواردا بەرەوپێشچوون لە خزمەتگوزارییەكانی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ بەدیهاتووە چ لە كوالێتی‌‌ كار چ لە ڕووی‌ ژمارەوە.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ سەرجەم كارمەندان‌و بەرپرسانی‌ سنوری‌ كاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كرد كە لە ساڵی‌ ڕابردوودا، بە ئاستێكی‌ باشتر خزمەتیان كردووە، هەروەك سوپاسی‌ زۆری‌ ئاراستەی‌ هەموو ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتی‌‌و ناوخۆییانە كرد كە هاوكارو پشتیوانن لە چوارچێوەەی‌ پڕۆژەو كارە هاوبەشەكاندا.

هەروەها ئاماژەی‌ بە هاوكاریی‌و پشتیوانیەكانی‌ خێرخوازان كرد، بەتایبەت سوپاسی‌ بەڕێز كاك د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كرد كە هاوكارو پاڵپشتە بۆ باشتركردنی‌ خزمەت لە ماڵەكانی‌ بەساڵاچووان‌و منداڵان‌و سەنتەری‌ ئۆتیزم‌و هاوكارییەكان بوونەتە هۆی‌ دەستەبەركردنی‌ خزمەتگوزاری‌ باشتر.

لەو كۆنگرەیەدا، بەڕێز بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ئاماژەی‌ بە پلانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ دا كە لە ساڵی‌ (٢٠٢٠)دا پڕۆژەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە بە تەواوەی‌ لە شاری‌ سلێمانی‌ جێگیر دەكریت، هەروەك پلانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ خستەڕوو بۆ كاركردن بۆ بەرەوپێشبردنی‌ پلان و پڕۆژەی‌ (سلێمانی‌، بەرەو ژینگەیەی‌ گونجاو بۆ ژیانی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت).

جێی‌ ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە پێناو بەرچاوڕوونی‌ هاووڵاتیان و دەزگاكانی‌ ڕاگەیاندن، ساڵانەو شەش مانگ جارێك كۆی‌ ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییەكان لە هەموو بوارەكاندا لە كۆنگرەی‌ ڕۆژنامەوانیدا دەخاتەڕوو.

بۆ زانیاریی‌ تەواو، لە خوارەوە دەقی‌ ڕاپۆرتی‌ ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییەكان بۆ ساڵی‌ (٢٠١٩) دەخەینەڕوو:

حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان
وەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
ڕاپۆرتی‌ ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییەكان  بۆ ساڵی (٢٠١٩)

وەك بەشێك لە پابەندی‌ بە شەفافییەت‌و بەرچاوڕوونی‌ هاووڵاتیان لە ڕێگەی‌ دەزگاكانی‌ ڕاگەیاندنەوە، لە یانزە تەوەری‌ جیاوازدا پوختەی‌ كارو چالاكی‌‌و زانیارییەكان بۆساڵی (2019) بۆ ڕای گشتی‌‌و هاووڵاتیان بەمجۆرەی‌ خوارەوە دەخەینەڕوو:

یەكەم/ زانیارییەكان لەبواری‌ پاراستنی‌ منداڵان‌و گەشەپێدان بە تواناكانیان:
1. زانیارییەكان لەبواری‌ لە خۆگرتنی‌ منداڵان:
‌أ. ماڵی‌ ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژمارەی‌ منداڵانی‌ سودمەند لە ماڵی‌ ساوایان بۆ ساڵی (2019) بریتییە لە (41) منداڵ، ژمارەی‌ منداڵانی‌ ماڵ لە ئێستەدا بریتییە لە ( 10 منداڵ/ 6 كوڕو 4 كچ)، ژمارەی‌ ئەو منداڵانەی‌ گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەكانیان یان گەیەنراونەتە خێزانی‌ جێگرەوە بریتییە لە (31 منداڵ/ 15 ژكوڕو  16 كچ).

‌ب. ماڵی‌ كوڕان: ژمارەی‌ سودمەندانی‌ ماڵی‌ كوڕان بریتیە لە (٣٤) منداڵ، لە مانگی 10 /2019 وە ماڵی كوڕان كراوە بە دووماڵ بەم شێوەیە : 1- ماڵی منداڵانی كوڕان تەمەن (5 بۆ 12 ساڵ‌) كە لە ئێستەدا (15) منداڵی‌ لە خۆگرتووە، 2- ماڵی نەوجەوانانی‌ كوڕان ( تەمەن 13 بۆ 18ساڵ) كە ئەویش (15) منداڵی‌ لە خۆگرتووە، و (4) منداڵ‌ گەڕێنراونەتەوە ناو خێزان.

‌ج. ماڵی‌ كچان: ژمارەی‌ سودمەندانی‌ ماڵی‌ كچان بریتییە لە (23) منداڵ، لەوانە (14) منداڵیان گەڕاونەتەوە ناو خێزان‌و لە ئێستەدا (9) منداڵ لە ماڵەكەدان‌و ژیانی‌ ئاسایی‌ بەڕێدەكەن.
‌د. پڕۆژەی‌ گەڕاندنەوەی‌ منداڵ بۆ ناوخێزان كە لەلایەن ماڵەكانەوە بە پێی‌ ڕێنمایی‌ جێ‌ بەجێدەكرێت: ژمارەی‌ منداڵانی‌ دەرەوەی‌ خانە (49 منداڵ)، بەمجۆرە: كوڕانی تەمەن (5 بۆ 12)، 11 منداڵ‌، و كوڕانی نەوجەوان تەمەن (13 بۆ 18 )، 18 منداڵ‌ و 20كچ).

ه. پرۆژەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە:

خێزانی‌ جێگرەوە، بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی‌ كوردستان جێ‌ بەجێدەكرێت‌و شاری‌ سلێمانی‌ بۆ ئەزمونكردن هەڵبژێردراوەو لە هەردوو ساڵی‌ 2017 و 2018دا پڕۆژەكە هەنگاوی‌ كرداری‌ خۆی‌ ناو توانی‌ خێزان ئامادە بكات  و وە بۆ ئەم ساڵیش پرۆژەكە بەردەوامی هەیەو  بۆ وەرگرتنی‌ منداڵ‌و منداڵیش بنێرێتە ناو خێزان بەمجۆرە:

ـ لە ساڵی (2019)دا لە ڕێگەی‌ پڕۆژەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە: (2 منداڵ) نێردراونەتە ناو خێزانە جێگرەوەكان‌و (6) خێزانیش پەسەندكراون، بەمجۆرە ژمارەی‌ ئەو منداڵانەی‌ لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە  نێردراونەتە ناو خێزانەكان (13) منداڵن،‌و ژمارەی‌ خێزانە جێگرەوەكانیش  لە ئێستادا دەبێتە (21)لەو ژمارەیەش (13) خێزان منداڵی وەر گرتوەو (4) خێزان ئامادەی‌ وەرگرتنی‌ منداڵن، (4) خێزانیش كارەكانیا هەڵپەسێردراون.

ـ لە ماوەی‌ ئەم ساڵدا توێژەرانی‌ پڕۆژەكە كاریان لەسەر ئامادەكردنی‌ (12) منداڵ كردووە. كۆی گشتی ئەو منداڵانەی لە سەرەتای پڕۆژەوە كاریان لە سەر كراوە (88) منداڵە.

ـ لە ساڵی (2019)دا (68) خێزان ناوی‌ خۆیان تۆمار كردووە بۆ وەرگرتنی‌ منداڵ.

ـ لە ساڵی (2019)دا، توێژەرانی‌ كۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌ خێزانی‌ جێگرەوە، (218) سەردانیان بۆ ناو خێزانە جێگرەوەكان و منداڵەكان ئەنجامداوە.

2. هێڵی‌  گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان(هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان):
‌أ. لە ساڵی (2019)ژمارەی‌ ئەو پەیوەندییە تەلەفوونیانەی‌ لەماوەی‌ (24)  سەعاتدا كراون بە هێڵەكەوە بریتین لە(34,797) پەیوەندی‌، لەوانە (9,873) یان لە كاتی‌ دەوامدا بووە لە سەعات (8.30  بۆ .004)ی‌ پاشنیوەڕۆو وەڵامدراونەتەوە،
‌ب. سەرجەمی‌ كێشەكان كە ڕووبەڕووی‌ هێڵەكە بوونەتەوە بریتبوون لە(5,921) كێشە، كە بەمجۆرە بوون: (1,108 كێشەی‌ منداڵانی‌ ئاوارە، 439 كێشەی‌ منداڵانی‌ خانەخوێ، 2,588 بێدەنگی‌ و نەدركاندنی‌ كێشە، 34 زانیاری‌ وەرگرتن، 1,119 پەیوەندی‌ هەڵە،  159 كات بەسەربردن، 393 هی تر).‌ج. لە كۆی‌ كێشەكانیش (439یان خانەخوێ بوون‌و 1108 منداڵی‌ ئاوارە بوون)، جۆری‌ كێشەكان لە ساڵی (2019)دا كە لەلایەن هێڵی‌ (116)ەوە وەڵامدراونەتەوە بەمجۆرە دابەشبوون: ( 163كێشەی‌ خێزانی‌، 115 پەروەردەیی‌، 68 كێشەی‌ تەندروستی‌،  13 یاسایی‌، 13 كۆمەڵگایی‌، 43 توندوتیژی‌ خێزانی‌، 7 سۆزداری‌، 10 دەروونی ، 2 دەستدرێژی سێكسی‌،  5 هی‌ تر).

3. پڕۆژەی‌ پاڵپشتی‌ دەروونی‌‌و كۆمەڵایەتی‌ منداڵ‌و خێزان‌و كۆمەڵگە: پڕۆژەیەكە بۆ پاراستن و گەشەپێدانی‌ بە توانای‌ منداڵ، و بەهاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (یونسێف) لە شارەكانی‌ سلێمانی‌‌و ڕانیەو چەمچەماڵ‌و دەربەندیخان بەڕێوە دەچێت:
‌أ. ژمارەی‌ ئەو منداڵانەی‌ سودمەندبوون لە سەنتەرەكانی‌ ژینگەی هاوڕێی منداڵ لە شارەكانی‌ سلێمانی‌‌و چەمچەماڵ‌و دەربەندیخان و ئیدارەی ڕاپەڕین بریتییە لە (17,554) منداڵ، كە بەمجۆرە دابەشبوون: (13,673 منداڵی‌ ئاوارەی‌ عێراقی‌، 3,881 منداڵی‌ پەنابەری‌ سوریاو كوردانی‌ ڕۆژئاوا).‌

ب. ژمارەی‌ ئەو منداڵانەی‌ سودمەندبوون بەشێوەی‌ تیمی‌ گەڕۆك(مۆبایل تیم) بریتییە لە(1,037) منداڵ، لەوانە (600 منداڵی‌ ئاوارەی‌ عێراقی‌، 437 منداڵی‌ پەنابەری‌ سوری‌ و كوردانی‌ ڕۆژئاوا).

‌ج. خولی‌ هوشیاری‌ بۆ منداڵ: (5,237) سودمەند، لەوانە: (4,069 منداڵانی‌ ئاوارەی‌ عێراقی‌، 1,168 پەنابەری‌ سوری‌ و كوردانی‌ ڕۆژئاوا،

‌د. ژمارەی‌ ئەو منداڵانەی‌ وەك حاڵەت (كێشە) وەرگیراون لە پڕۆژەكەدا‌و كاریان بۆ كراوە بریتییە لە (555) منداڵ، وە ئەو كچ‌و ژنانەی وەك حاڵەت وەرگیراون (100) حاڵەتن.

ه. خول‌و ڕاهێنان بۆ گروپەكانی‌ كۆمەڵگا، (422) بەشداربوو.

و. خول‌و ڕاهێنان بۆ ستاف (174) بەشداربوو.

‌ز. خولی‌ هوشیاری‌ بۆ دایك‌و باوك‌و دەوروبەری‌ منداڵَ، (4,027) سودمەند.

ح. خولی هۆشیاری بۆ كچان) ڕێبەری كچانی گەنج) (350) سودمەند.

گ. خولی هۆشیاری بۆ دایك و كچی گەنج ( بابەتەكانی بنەمای ڕەگەزی، یاسایی، تەندروستی، دەروونی ) (576) سودمەند.
‌ی. خول بۆ كچان و ژنان لە بواری ( درومانی، جوانكاری، وەرزش...) (250) سودمەند.

4. ژمارەی‌ منداڵانی‌ سودمەند لە سەنتەرەكاندا:
كۆی‌ گشتی‌ ژمارەی‌ ئەو منداڵانەی‌ كە لە سەنتەرەكانی‌ پاراستن و چالاكی‌ منداڵاندا سودیان وەرگرتووە بریتیە لە (6,654) منداڵ، لەوانە: (4,569) (4569) كوڕو (2,085) كچ، بە پێی‌ سەنتەرەكانیش بەمجۆرەیە: ( 1,470 منداڵ لە سەنتەری‌ پیرەمەگرون،1,069 لە سەنتەری‌ ڕانیە،2,972 لە سەنتەری‌ دەربەندیخان،1,071 لە سەنتەری‌ چەمچەماڵ، سەنتەری قەڵادزێ 72 منداڵ).

دووەم/ لە بواری‌ ژنان‌و داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو:
ژمارەی‌ ئەو ژنانەی‌ لە ساڵی (2019) داڵدەدراون‌و سودمەندبوون لە خزمەتگوزارییە جۆراو جۆرەكانی‌ ماڵی‌ داڵدەدانی‌ ژنانی‌ هەڕەشەلێكراوو پارێزراون بریتییە لە ( ١٨٢ژن)‌و (٤٧ منداڵ)، ژمارەی‌ ئەو ژنانەی‌ كە ماڵەكەیان بەجێهێشتووە و كێشەكانین چارەسەر بووە بریتین لە (١٦٦ ژن)، ژمارەی‌ ئەو ژنانەی‌ كە لە ئێستەدا لە ماڵەكە داڵدەدراون بریتییە لە ( ١٦ژن‌و ١ منداڵ).

سێیەم/ لە بواری‌ پاراستنی‌ بەساڵاچووان‌و لە خۆگرتنیان:

ژمارەی‌ ئەو بەساڵاچووانەی‌ سودیان لە خانەی‌ بەساڵاچووان وەرگرتووە لە ساڵی (2019)دا بریتییە لە (95) بەساڵاچوو، لەوانە: (12) كۆچی‌ دواییان كردووە، و (27 ) گەڕاونەتەوە بۆ ماڵی‌ خۆیان و خزمانیان، لە ئێستەشدا (56) بەساڵاچوو لە ماڵەكەدا ژیان بەسەر دەبەن كە بە پێی‌ ڕەگەز بەمجدۆرە دابەشبوون: ( 40پیاو، 16 ژن)، هەروەها لە نێو ئەو ژمارەیەدا ژمارەی‌ بەساڵاچووە پەككەوتەكان كە ئێستە لە یەكەی‌ پەككەوتەی‌ ماڵی‌ بەساڵاچووان بە بەردەوامی‌ خزمەت دەكرێن بریتییە لە : ( 35 بەساڵاچوو/ 22پیاوو 13 ژن).

چوارەم/ لەبواری‌ ڕاهێنان‌و پەروەردەی‌ تایبەتدا:
ژمارەی‌ سودمەندانی‌ سەنتەرو پەیمانگاكانی‌ بواری‌ پەروەردە و ڕاهێنانی‌ تایبەت بریتیە لە (277) منداڵ‌و گەنجی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت، كە بەمجۆرە دابەشبوون:

1 پەیمانگای‌ ئاوات بۆ پەروەردەی‌ مێشك: 52 منداڵ (34 كوڕو 18 كچ).
2 پەیمانگای‌ هیوای‌ نابیستان: 91 خوێندكار (51 كوڕو 40 كچ).
3 پەیمانگای‌ ڕووناكی‌:13 خوێندكار (6 كوڕو 7 كچ).
4 پەیمانگای‌ هانا: 41 سودمەند (٢1 كوڕو 20 كچ).
5 سەنتەری‌ ئۆتیزم: 80 منداڵ (63 كوڕو 17كچ).
پێنجەم/ ژمارەی‌ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان‌و هاوكاری‌ كۆمەڵایەتی‌:
1 ژمارەی‌ ئەو هاووڵاتیە خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی‌ كە لەسنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان تۆمارن بریتیە لە (25,044)، ئەوەش دابەشدەبن بەمشێوەیە:

( سنوری بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی سلێمانی‌ (14,961)، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بتوێن ـ ڕانیە (5,460)، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی چەمچەماڵ(3,709)، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دەربەندیخان(914) سودمەند.   
 
2 مۆڵەتی‌ بەخێوكار: ژمارەی‌ ئەو كەسانەی‌ مۆڵەتیان وەرگرتووە یان نوێكردووەتەوە بۆ بەخێوكردنی‌ خاوەن پێداویستی‌ تایبەت بە ڕێژەی‌ شایستە بریتییە لە (516) مۆڵەت لە ساڵی‌ (2019)، مۆڵەتەكانیش زۆرترینیان لە وەزارەتی‌ پەروەردەن بە (257) مۆڵەت، وەزارەتی خوێندنی باڵا (18)، وەزارەتی كشتوكاڵ‌ (30)، وەزارەتی تەندروستی (49)، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە (22)، و وەزارەتی دارایی و ئابوری (14)، وەزارەتی كارو كارو باری كۆمەڵایەتی (19)، وەزارەتی كارەبا (29)، وەزارەتی پیشەسازی (12)، وەزارەتی شارەوانی (14)، وەزارەتی ناوخۆ ( 17)، وەزارەتی ئەوقاف (13)، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن (9)، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان (2)، وەزارەتی ڕۆشنبیری (4)، وەزارەتی بازرگانی (2)، وەزارەتی داد (2) , وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال (3)، مۆڵەتەكانیش بە پێی‌ شارەكان بەمجۆرە دابەشبوون ( 431 سلێمانی‌، شارەزوور 9، ئیدارەی‌ ڕاپەڕین 23، چەمچەماڵ 44، دەربەندیخان 9). بە پێی‌ كەسە نزیكەكانیش بریتییە لە (364) دایك‌و (47) باوك‌و (47)برا‌و (51) خوشك‌و 7) (هی‌ تر.

3 تایبەتمەندی‌ ئەندازیاری‌: بۆ یەكەمجار، لە ئامادەكردنی‌ بەشی‌ ئەندازیاریمان بە هاوكاری‌ سەندیكای‌ ئەندازیاران و نووسینگەیەكی‌ ئەندازیاری‌، تایبەتمەندییە ئەندازیارییەكانی‌ بیناو شوێنە گشتییەكان بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ئامادەكراو بە نووسراوی‌ ژمارە(3920) لە 3ی‌ 12ی‌ 2018 ئاراستەی‌ پارێزگا كراوە بۆ گشتاندن‌و كارپێكردنی‌، بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیە پەیوەندیدارەكانی وەك (بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و شارەوانیەكان و ئەوقاف و كارو باری ئاینی و قائیمقامیەتی سلێمانی .... هتد .

كراوە بۆ جێبەجێكردنی تایبەت مەندیەكان لە بینا نوێیەكان و بینا كۆنەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی .
- دەستپێكردنەوەو سەرپەرشتی كردنی بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری وگەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دەربەندیخان, گەشتن بە قۆناغی كۆتایی.
- ئامادەكردنی دەرخستەی بەڕێوەبەرایەتی و بەش و هۆبە كانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ نۆژەنكردنەوە.
- تەواو كردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەو زیادكردنی پەیمانگای هیوای نابیستان كە بە هاوكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان  و یەكێتی ئەوروپا جێبەجێكراوە .
شەشەم/ دایەنگەكان :

١ـ ژمارەی‌ دایەنگەو منداڵی‌ سودمەند: سەرجەم ژمارەی‌ منداڵان لە دایەنگەكان بریتیە لە(3,753) منداڵ‌و  ژمارەی‌ دایەنگەكان بریتیە لە (٨٤) دایەنگە،  كە بەمجۆرە دابەشبوون: ژمارەی‌ دایەنگە حكومییەكان بریتییە لە (١١) دایەنگە‌و (٥٣٤) منداڵیان لە خۆگرتووە، دایەنگە ناحكومییەكان ژمارەیان (٥٧) دایەنگەیە كە (3,021) منداڵیان لە خۆگرتووەو ژمارەی‌ ستافەكانیشان بریتیە لە (٧٢٩) كەس لە رەگەزی‌ مێ‌، ژمارەی‌ دایەنگەی‌ فەرمانگەكانیش بریتییە لە (١٦) دایەنگە كە (١٩٨) منداڵیان لە خۆگرتووە.

٢ـ ژمارەی‌ دایەنگەی‌ نوێ‌‌و دایەنگەی‌ داخراو و دایەنگەی‌ سزادراو: لە ساڵی (2019)دا  (٦) دایەنگە لەسەر داوای‌ خۆیان داخراون، هیچ دایەنگەیەك بەهۆی (سزا) و بەهۆی‌ سەرپێچی‌‌و پابەند نەبوونیان بە یاساو ڕێنماییەكان دانەخراوە،  (٢٠) دایەنگەی‌ نوێ‌ كراونەتەوە‌و مۆڵەتی‌ كاركردنیان وەرگرتووە، بەهۆی‌ پابەند نەبوون بە سیستم‌و یاساو ڕێنماییەكانەوە (٧) دایەنگەش سزای‌ (ئاگاداركردنەوە)یان ئاراستە كراوە،وە  ئەو دایانگایانەی نووسراوی‌ (پابەندی‌)یان ئاراستە كراوە ژمارەیان بریتیە لە (١٤٩) دایەنگە، ئەو دایەنگانەشی‌ سوپاس كراون بریتین لە (٢٧) دایەنگە .

٣ـ سەردانی‌ لیژنەكانی‌ سەرپەرشتی‌‌و بەدواداچوونی‌ دایەنگەكان: لە ساڵی (2019)دا، لە ڕێگەی‌ لیژنەی‌ سەرپەرشتی‌‌و بەدواداچوونی‌ بەشی‌ دایەنگەكانەوە، (455)سەردان بووە، لیژنەی‌ هاوبەشی‌ قائمقامیەتیش كە نوێنەری‌ بەشی‌ دایەنگەكانی‌ تێدایە (325) سەردانی دایەنگەیان كردووە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی‌ دایەنگەكان پابەندی‌ یاساو ڕێنماییەكان‌و دایەنگەكانی‌ ژینگەیەكی‌ گونجاون بۆ گەشەی‌ منداڵ. وە (٦٦) سەردانی بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دایەنگە ناحكومیەكان  ئەنجام دراوە.

حەوتەم/بینینی‌ هاووڵاتیان‌و وەڵامدانەوەو چارەسەری‌ كێشەكان و پرۆسە كارگێڕییەكان و ڕاگەیاندن:

1. پێشوازی‌ لە هاووڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەری‌ گشتیەوە: بە درێژایی‌ ساڵی (2019)، ژمارەی‌ ئەو هاووڵاتیانەی‌ سەردانی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتیان كردووەو گوێیان لێگیراوەو كاتیان بۆ تەرخان كراوە بریتیە لە (541) هاووڵاتی‌.

2. نوسراوو فەرمانەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی: ژمارەی‌ نووسراوی‌ ڕۆیشتوو (دەركردە) لە ساڵی‌ (2019)بریتیە لە (6,241) ، ژمارەی‌ نوسراوەكانی‌ هاتووش بریتیە لە(7,990).

3. بەدواداچوون بۆ كێشەو گرفت: لە ساڵی‌ ڕابردوودا بەش‌و هۆبە پەیوەندیدارەكانی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ (581) بەدواداچونیان كردووە بۆ چارەسەركردنی‌ كێشەی‌ هاووڵاتیانی‌  كەمئەندام و خاوەنپێداویستیە تایبەتەكان‌و هاووڵاتیانی هەژارو كەم دەرامەت.

4. پەخشنامە: ژمارەی‌ ئەو هەواڵ‌ و زانیاریی‌ و داتایانەی‌ كە لە سایتی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌(www.socialsuli.com) لەساڵی‌ (2019)دا بڵاوكراونەتەوە بریتیە لە (254) پەخشنامەو ڕاگەیەنراو بە پێی‌ ژانرە میدیاییەكان.

5. پڕكردنەوەی‌ پۆست: وەك پابەندی‌ بە بنەماكانی‌ بەڕێوەبردنی‌ باش و هێنانەدی‌ دادگەری‌ لە بواری‌ پڕكردنەوەی‌ پۆستە بەتاڵەكان، لە ساڵی‌ (2019)دا، بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ (١٦) پۆست و بەرپرسیارێتی‌ بە ڕێگەی‌ ڕاگەیاندن و ڕەخساندنی‌ هەلی‌ چون یەك بۆ كارمەندان پڕكردووەتەوە.

6. كۆبوونەوە: هەردوو (ئەنجومەنی‌ فراوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌) و (ئەنجومەنی‌ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌) لە ساڵی‌ ڕابردوودا (18)كۆبوونەوەی‌ مانگانەی‌ ئاساییان ئەنجامداوەو تیایدا (234) بڕیارو ڕاسپاردەیان هەبووە.

هەشتەم : سەردانی توێژەران و بەدواداچونی توێژەران بۆ كەیسەكان:

توێژەرانی كۆمەڵایەتی بەردەوام سەردان و بەدواداچوون بۆ كەیسەكان دەكەن لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی‌ سەردانەكان بریتی‌ بووە لە (460) سەردانی لە بواری‌ جیاجیا بۆ دڵنیابون لە باروو گوزەرانی كەیسەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە پێی توانا بۆ منداڵ و خێزانی كەم دەرەتان و ئەو خێزانانەی كە خاوەن پێداویستیەكی تایبەتی هەیە و كەسێك وەك خۆتەرخانكەر بە شێوەی فەرمی دیاریكراوە بۆیان.
نۆیەم/ خول‌و ڕاهێنان‌و ۆرك شۆپەكان:

ژمارەی‌ سودمەندان لە خول‌و ڕاهێنان و سیمینارە جۆراوجۆرەكانی‌ بواری‌ كۆمەڵایەتی‌‌و دەروونی‌‌و یاسایی و هۆشیاری و ڕاهێنانە جۆراوجۆرەكان و تەرفیهی‌ و پەروەردەییەكاندا لە ساڵی‌ ڕابردوودا بریتی‌ بووە لە(18,489 – هەژدە هەزارو چوارسەدو هەشتاو نۆ ) كەس.

دەیەم / لێدوان و چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەوانیەكان :
لە پێناو هۆشیاری زیاتر بۆ كۆمەڵگاو شەفافێتی زۆرتر بۆ كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، و وەڵامدانەوەی‌ دەزگا میدیاییەكان و ڕۆژنامەنووسان بۆ ساڵی(2019) بریتیە لە (166) لێدوان و بەشداریكردن لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، كە بەمشێوەیە دابەش دەبێت: دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی (88) لێدوان و چاوپێكەوتن و بەشداری‌ دیدارو بەرنامە، سەنتەری ڕۆشنایی (25)، پەیمانگایی ڕووناكی (6)، پەیمانگای هانا (3)، پەیمانگای هیوا (13)، پەیمانگای ئاوات (1)، ماڵی بەساڵاچوان (7)، ماڵی كچان (2)، ماڵی كوڕان (2)،  ماڵی ساوایان (12)، هێڵی فریاكەوتنی منداڵ (2)، خێزانی جێگرەوە (5).

یازدەهەم/ بودجەو خەرجیی و داهات:
1 پێشینەی‌ مانگانە بۆ خەرجییەكانی‌ بەكارخستن  و خەرجیە جۆراوجۆرەكان:

سەرجەم ئەو بڕە پارانەی‌ وەك پێشینە (نەسریە) بۆ خەرجییەكان وەرگیراون لەلایەن فەرمانگاكانمانەوە بریتییە لە (1,108,972,600 – یەك ملیارو سەدو هەشت ملیۆن‌و نۆسەدو حەفتاو دوو هەزارو شەش سەد دینار) كە بەمجۆرە دابەشبووە: بڕی‌ نەسریەو خەرجیە جۆراو جۆرەكان بۆ دیوانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ لە ساڵی (2019) دا بریتییە لە (42,642,380 – چل‌و دوو ملیۆن‌و شەش سەدو چل‌و دوو هەزارو سێسەدو هەشتا هەزار) دینار، بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێریی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ بریتییە لە (973,259,850 – نۆسەدو حەفتاو سێ ملیۆن‌و دووسەدو پەنجاو نۆ هەزارو هەشت سەدو پەنجا)دینار، بەڕێوەبەرێتی‌ چاودێریی‌ كەمئەندامان (27,829,490 – بیست‌و حەوت ملیۆن‌و هەشت سەدو بیست‌و نۆ ملیۆن‌و چوارسەدو نەوەد هەزار) دینار، بەڕێوەبەرایەتی‌ تۆری‌ پاراستنی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ (24,256,630 – بیست‌و چوار ملیۆن‌و دووسەدو پەنجاو شەش هەزارو شەش سەدو سی‌) دینار، بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری كۆمەڵایەتی‌ دەربەندیخان (21,036,500 – بیست‌و یەك ملیۆن‌و سی‌‌و شەش هەزار‌و پێنج سەد) دینار، بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری كۆمەڵایەتی‌ بتوێن/ ڕانیە (14,983,000 – چواردە ملیۆن‌و نۆسەدو هەشتاو سێ هەزار) دینار، بەڕێوەبەرایەتی‌ چاودێری كۆمەڵایەتی‌ چەمچەماڵ (4,964,750 – چوار ملیۆن‌و نۆسەدو شەست‌و چوار هەزارو حەوت سەدو پەنجا) دینار.

2 داهات: بڕی‌ ئەو پارەیەی‌ كە لە ماوەی‌ ساڵی (2019) دا لە سنوری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتیمان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی‌ دەوڵەت بە شێوەی‌ داهات بریتییە لە بڕی‌ (7,373,646,350 ـ حەوت ملیارد و سی‌ سەدو حەفتاو سێ ملیون و شەش سەدو چل و شەش هەزارو سێ سەدوو پەنجا دینار)  كە لە بواری‌ (داهاتی‌ دایەنگە حكومییەكان‌و داهات‌و رسوماتی‌ كردنەوەی‌ دایەنگەی‌ ناحكومی‌ و سەنتەر ‌و هێندێك داهاتی‌ جۆراو جۆری‌ تری وەك موچەی گەڕاوەی ئەو كەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی كە بە پێی ڕێنمایی سودمەند نابن یان كۆچی‌ دواییان كردووە)و گەڕێنراوەتەوە خەزێنەی دەوڵەت.

3 داهاتی‌ خێرخوازی‌: بەم دوو ڕێگەیەی‌ خوارەوە خێرخوازان هاوكاری‌ ماڵەكانی‌ منداڵان و بەساڵاچووانیان كردووە:

أ ـ ڕێگەی‌ ڕاستەوخۆ كە بە شێوەی كەل و پەل پێشكەشكراوەو خەمڵاندنی بۆكراوە بە دینار و دۆلار كە بڕەكەی‌ پاش خەمڵاندن بریتی‌ بووە لە  (41,680,250 - چل و یەك ملیۆن‌و شەش سەدو هەشتا هەزارو دووسەدو پەنجا دینار) و (14,355 ـ چواردە هەزارو سێسەدو پەنجاو پێنج دۆلار).

ب ـ لە ڕێگە ئەژماری‌ (هاوكاری‌ خێرخوازان)ەوە بە شێوەی‌ ڕاستەوخۆ كە بڕەكەی‌ لە ساڵی‌ (2019)دا بریتیە لە: (77,512,000 ـ حەفتاو حەوت ملیون و پێنج سەدو دوازدە هەزار دینار) و ( $8,110- هەشت هەزارو سەد و دە دۆلار)

PUKmedia  تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket