riklam

ئه‌مریكا: كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی ده‌كه‌ین

جیهان 04:34 PM - 2020-01-14
.

.

به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقی و كوردستان گفتوگۆمان كردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون ئه‌مریكا شه‌ڕی ناوێت بگره‌ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.

دوای سه‌ردانێكی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یڤید شنكه‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاری ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق و كوردستان كۆبووینه‌ته‌وه‌.

شنكه‌ر ڕایگه‌یاندووه‌، جه‌ختمانكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌. شانازی ده‌كه‌ین به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عیراق، پێمان وایه‌ كه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌ ئه‌مریكا شه‌ڕی ناوێت بگره‌ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket