riklam

نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌دات

عیراق 03:41 PM - 2020-01-14
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 29 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ستیپێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 14-1-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 29 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كعبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستیپێكرد.

 راشیگه‌یاند: به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای مانه‌وه‌ی عیراق له‌ رێكه‌وتنی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ ساڵی 1995، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌ یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی ژماره‌ 9ی ساڵی 2014 و پێشنیاری هه‌مواری یاسای چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ و رێگری له‌ بازرگانی پێوه‌كردن به‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه‌، ژماره‌ 11 ی ساڵی 2016.  

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌رله‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای رێكخستنه‌وه‌ی بڕوانامه‌و نمره‌و پله‌ی زانستی و چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket