riklam

وەکو سەگ

بابەتی گۆڕاو 03:10 PM - 2020-01-14
.

.

وەکو سەگ
*پاش بیست دەققە گوێگرتن بۆت دەرئەکەوێ تۆ نەچوویتە کۆبووبونەوەوە ،کۆبوونەوەکە چووەتە تۆوە
*ھەردووکیان کە لێدوان ئەدەن بەرزی ئەکەنەوە؛ترەمپ دۆلار و مەسئولی ئێمە زەختی خوێن
*مودیری ئامار ئەڵێ لەدوای ئیزرائیل کەس بەقەدەر جادەکەی کەلار خەڵکی نەکوشتووە
*وەزعی پەڕلمانمان لەو زەلامە ئەچێ کە مامۆستای رەشاقەیە کەچی ورگی نیوسەعات لەپێش خۆیەوەیەتی.
*زۆر ناخۆشە ناوت ڕووناک بێت و بە لایتی مۆبایل بگەڕێن بەدواتدا
*ئەمسەر و ئەوسەری شارۆچکەکانی کوردستان سەیتەرەیان ھەیە،کۆئەندامی ھەرس گوپ
*ئاخ لەدەست ترسی شەڕ و مەسئولی کەڕ و نەعلی تەڕ
*من ئەگەر کەمال کەرکوکی بوومایە،بەختم فارسییەکەم ئەبوو
*دوو لەسەر سێی زەوی ئاوە ،ھی کورد نائومێدی
*شەرت نی یە ھەرکەسێ ناحەزی زۆر بوو مەعنای وایە کەسێکی سەرکەوتووە و حەسودی پئ ئەبەن،لەوانەیە زۆر سەگ وسەگباب بێ
*ھەیە درۆ ئەکا وەکو سەگ،ھەیە ھەر حەپەی دێ وەکو سەگ،ھەشە بەوەفایە وەکو سەگ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket