riklam

لە ئەستێرەیەكی جیهانییەوە بۆ شۆفێری تاكسی

وەرزش‌‌ 02:06 PM - 2020-01-14
.

.

زۆرن ئەوانەی لە جیهان ماون و نزیكن لە وەرزشەوە ، رووداوەكانی جامی جیهانی 2002 یان بیر ماوە ، كاتێك لەو جامە هەڵبژاردەی توركیا بە كۆمەڵێك ئەستێرەوە بوونە  ئەسپی رەِشی جامەكە ، لە نێو ئەو ئەستێرانەی لەو هەڵبژاردەیەش بوون لەو سەردەمە هاكان شوكوری یاریزان و هێرشبەری تۆقێنەر بوو .

لەو جامە هاكان توانی مێژوویەكی بۆ خۆی نووسیەوە لە دیرۆكی جامی جیهانی  كە ئەویش تۆماركردنی خێراترین گۆڵ بوو پاش 9 چركە  كە تاوەكو ئێستەش بە ناوی خۆی ماوەو ئەستەمە بە چەندین جامی تر بشكێنرێت .

هاكان هەر لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەستێرەیەكی ناودار نەبوو بەڵكو یەكێك بووە لە هەرە ئەستێرە جیهانیەكان و لەگەڵ یانەی گەڵاتەسرای  ئەو سەردەمە یانەیەكی زلهێزی ئەوروپا بوون .

ئیدی هەڵكشانی تەمەن یەخەی هاكان گرت و لە وەرزشەوە بەرەو سیاسەتی برد ، هەر ناوو نازناوەكەی بوو بردیە نێو پەرلەمانی توركیاو بووە ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە .

بەڵام لە سەرەتاكانی تەمەنی سیاسیی ئیتر چەندین كێشەی تووشكرا بەوەی كە دژایەتی حكومەتی توركی و سەرۆكەكەی دەكات ، ئەوەبوو تەواوی سەروەت و سامانەكەی بلۆك كراو ئەندامێتی لە یانەی گەڵاتەسرایش سڕایەوە .

ساڵی 2015  ئیتر هاكان بریاریدا گەشتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكات ، لەو ماوەی گەشتی كرد بێدەنگی باڵی بەسەر هاكان كێشا، بەڵام لە دیدارێكی رۆژنامەوانی چەند رۆژێك لەمەوبەری دەركەوت لە ئێستادا  هاكان لە واشنتن كاری شۆفێری دەكات بۆ كۆمپانیای ئوبەر هەروەها كتێبیش دەفرۆشێت تاوەكو ژیانێكی نوێ بۆ خۆی دروست بكاتەوە.

PUKmedia هەرێز جەمال -وەرزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket